
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دراوى 10 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN – عەلی حەمە سەعید
به‌رپرسێكى باڵا له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئێستادا 900 ملیار دینار بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگى ئه‌یلول لەبەردەست حكومەتی هەرێمه و ده‌شڵێت: “پێش كۆتایی ئەم مانگە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە”.
به‌پێى ئەو خشتەیەی كە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دانراوە لە رۆژى 22ی ئه‌م مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئابى 2022 دێت.
به‌پێى ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵاى وەزارەتی دارایی و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم بە SNN دراون، “لە ئێستادا بڕی 900 ملیار دینار لە پارەی فرۆشنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و داهاتی خاڵە سنوورییەكان گەڕێندراوەتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، “وه‌ك ئامادەكارییەك بۆ دەستكردن بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە، لەلایەن گەنجینەكانەوە دەستكراوە بە وەرگرتنی لیستی موچەی مانگی نۆ لە فەرمانگەكان، هاوكات بە ئەگهرێكی زۆرەوە پێش كۆتایی هاتنی ئەم مانگە دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول”.
SNN ئه‌وه‌شى زانیووه، “تا كۆتایی ئەم مانگە بڕێكی دیكە لە داهاتی فرۆشتنی نەوت و ناوخۆ و خاڵە سنوورییەكان دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئەوكات پارەی پێویست لەبەردەست دەبێت بۆ دابه‌شكردنی مووچە كە بڕی 930 ملیار دینارە، بۆیە پێناچێت دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول هیچ گرفتێكى بۆ دروستبێت”.
More News
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش -
نەتانیاهۆ: ئەگەر من نەبووام ئێران مێژوویەکی درێژ بوو بۆمبی ئەتۆمیی بەرهەمهێنابوو
22 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کەشناسی: سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت
2 hours لهمهوپێش -
سێنتکۆم: چەند فڕۆکەیەکی بێفۆکەوانی ئێرانمان لە گەرووی هورمز خستە خوارەوە
4 hours لهمهوپێش



