بانكێكى ئیسلامى له هه‌رێم پێدانى قه‌رزێكى 100 ملیۆن دیناریى راگه‌یاند

رێوڕه‌سمى واژووكردنى قه‌رزى مامناوه‌ندى كشتو‌كاڵى | فۆتۆ: KRG
SNN
بانكه قرتاسى ئیسلامى و وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى ئه‌یلول، یاداشتێكیان واژوو كرد به‌مه‌به‌ستى پێدانى قه‌رزى مامناوه‌ندى كشتو‌كاڵى.
له‌باره‌ى ورده‌كارى قه‌رزه‌كه‌وه بێگه‌رد تاڵه‌بانى، وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم له‌دواى واژووكردنى یاداشته‌كه له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند، “بڕى قه‌رزه‌كه له 15 ملیۆنه‌وه ده‌ستپێده‌كات و ده‌گاته 100 ملیۆن دينار”.
وتیشى: “ماوەی گەڕاندنەوەی قستەکە پێنج ساڵ دەخایەنێت”.
هه‌فته‌ى پێشوو وه‌زیرى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانى ئاوى حكومه‌تى هه‌رێم له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى ئایا زیاده (سو‌و) ده‌چێته سه‌ر قه‌رزه‌كه؟ وتى: “ئه‌و بانكه‌ى كه ئێمه یاداشته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كه‌ین بانكێكى ئیسلامییه و هیچ زیاده‌یه‌كى ناچێته سه‌ر ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرترین هاووڵاتى سوودى لێببینێت”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كێ سوودمه‌ند ده‌بێت له قه‌رزه‌كه؟ بێگه‌ر تاڵه‌بانى روونیكرده‌وه: “قه‌رزه‌كه بۆ جوتیاران، ده‌رچووانى به‌شه كشتوكاڵییه‌كان و ده‌رچووانى به‌شه ڤێتهرنهرییهكانه بۆ ئه‌وه‌ى پرۆژه‌ى كشتو‌كاڵى پێبونیاد بنێن و هه‌لى كار بڕه‌خسێنن”.
More News
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



