هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر بۆ ژینا ئه‌مینی “دارێك له‌سه‌ری پاكیزه‌یه‌كی كورد شكێندرا و نه‌شكا”

هەڤاڵ ئەبوبەکر
SNN
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی لهپهیامێكدا بۆ ژینا ئه‌مینی كه دوای ده‌ستگیركردنی به‌تۆمه‌تی پابه‌ند نه‌بوون به جلوبه‌رگی باڵاپۆشیه‌وه رۆژی 17ی ئه‌م مانگه له ئێران گیانی له‌ده‌ستدا رایگه‌یاند، “شامهردێك له ژێر دارێكدا پشتیگیراو ژین و دینی دنیای گۆڕی، دارێك له‌سه‌ری پاكیزه‌یه‌كی كورددا؛ شكێنرا، نه‌شكا، ئه‌خلاقی دنیای گۆڕی”.
دەشلێت “درود بۆ ژینا ئه‌مینیی، سه‌رێك وه‌ك ئه‌ستێره‌ی سیوه‌یل، ڕویهك وه‌ك تریفه‌ی مانگ، چاوێك ته‌ڕ وه‌ك باران، تاوانێك وه‌ك خنكاندنی ڕوبار، خه‌مێك سه‌خت وه‌ك مرۆڤبون، ئای مرۆڤبون، تۆ نه‌مردوی؛ نهمربوی”.
More News
-
سەرجەم موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر دەکەونەوەکار
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



