پوتین پشتیوانى خۆى بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له دۆنباس راگه‌یاند

ڤلادیمێر پوتین
SNN
سه‌رۆكى رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌رێمى دۆنباس له ئۆكرانیا بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمى داوه و ئه‌وانیش پشتیوانى لێده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: “رووسیا به ناراسته‌وخۆ شه‌ڕى وڵاتانى رۆژئاوا ده‌كات”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ى ئه‌یلول، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى رووسیا په‌یامێكى ڤیدیۆیی له‌ڕێگه‌ى ته‌له‌فزیۆنى فه‌رمى وڵاته‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند، “وڵاته‌كه‌ى بڕیاریداوه ته‌واوى مه‌رجه‌كانى ئۆكرانیا بۆ گفتوگۆكردن ره‌تبكاته‌وه و شه‌ڕ به‌رده‌وامى پێبدات”.
سه‌رۆكى رووسیا به‌شێكى وتاره‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ باسكردن له هه‌رێمى دۆنباس و روونیشیكرده‌وه، “ئامانجى ئێمه به‌ده‌ستهێنانى هه‌رێمى دۆنباسه، له ئێستاشدا هه‌رێمى دۆنباس بڕیارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیداوه و ئێمه‌ش پشتیوانى ریفراندۆمه‌كه ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى هاووڵاتیانى دۆنباس بڕیار بده‌ن”.
ڤلادیمێر پوتین باسى وڵاتانى رۆژئاواشى كرد و ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “ئێمه شه‌ڕى وڵاتانى ڕۆژئاوا ده‌كه‌ین به‌شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ. ئه‌وان هه‌میشه خواستى له‌تكردنى خاكى رووسیا و لاوازكردنیان هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌مه خه‌یاڵه و هه‌رگیز روونادات”.
به وته‌ى سه‌رۆكى رووسیا، “هۆكارى گرژى به‌رده‌وام و شه‌ڕى نێوان رووسیا و ئۆكرانیا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئۆكرانیا گوێلهمستى ڕۆژئاوایه”.
More News
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی گەرمای بەتین هەرێمی کوردستان ده‌گرێته‌وه و پلەکانی گەرما دەگەنە 48 پلە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
عەلی زەیدی: ژنان لە بەرنامەی حکومەتدا چاودێری و رێزلێگرتنیان بەدەستهێناوە
13 hours لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێ دابەشدەکرێت
14 hours لهمهوپێش



