
کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبای حکومەتی ھەرێم ئاشكرایدهكات، لەڕێگەی سیستمێک و بەکارتکردنی کارەباوە، ھەوڵدەدرێت کارەبای 24 سەعاتی بۆ ھاووڵاتیان دابینبکات.
عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەک ڕایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ھەوڵدەدات لهڕێگهی سیستمی “پریپەیمێنت”ەوە، کارەبای 24 سەعاتی بۆ ھاووڵاتیانى ههرێم دابینبکات، لهبارهى سیستمەكهشهوه وتویهتى “ئهوه بەشێکە لەپێوەری زیرەک و وەک تێست ئێستا لەبازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر دەستیپێکردوە کە ھەزارو 500 ھاوبەشن و بەھۆیەوە وزەی ونبوو بەچوار بۆ پێنج ھێندە کەمبۆتەوە، ھەمانکاتیش کارەبایەکی 24 سەعاتی بۆ بازاڕەکە بەڤۆڵتیەیەکی جێگیر دابینکراوە”.
لهبارهى كاركردن بهو سیستمه لهشارهكانى دیكهى ههرێم ڕایگهیاندوه، لە دھۆکیش دەست بەدانانی ھەمان سیستەم کراوەو سیستمەکە لەتاقیکردنەوە دەرچوە و ئامادەیەو پێشکەشی وەزارەتی کارەبا کراوە بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری لەسەربدەن.
سهبارهت بهنرخی ئەو کارتەی بۆ پارەدانی کارەباکە بەکاردەھێندرێت ڕونیکردەوە، “نرخی کارەبا ھەمان نرخی پێشوەو تەنھا شێوازی پارەدانەکەی گۆڕاوە”.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
37 mins لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 hours لهمهوپێش



