
SNN
جۆن کێربی وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، واشنتۆن هەڕەشەی پوتین بۆ بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بە جددی وەردەگرێت، سوربوونى سەرۆکی ڕووسیا بۆ ئەم هەڕەشەیە لێکەوتەی جددی هەیە.
وتیشی “ئێمە بە باشترین شێوە چاودێری دۆخی ستراتیژی ئەوان دەکەین بۆ ئەوەی بتوانین ئەگەر پێویست بکات هەڵوێستی خۆمان بگۆڕین”.
پوتین ڕۆژی چوارشەممە جوڵەکردنى بەشێکى زیاتر لە هێزەکانى روسیا بۆ ئۆکرانیا راگەیاند، لەگەڵ پلانى بانگهێشتکردنی 300 هەزار سەربازى یەدەگ.
پوتین لە وتارێکدا کە ئاراستەی گەلی رووسیای کرد جەختیکردەوە، ئەگەر یەکپارچەیی خاکی وڵاتەکەی بخرێتە مەترسییەوە، هەموو ئامرازەکانی بەردەست بۆ پاراستنی ڕووسیا و گەلەکەى بەکاردەهێنین، لە ئاماژەیەکدا بۆ بەکارهێنانى چەکی ئەتۆمی.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



