ناوەرۆکی رێککەوتنێکی شاراوە لەبارەی کۆنگرەی پارتی ئاشکرا دەکرێت

SNN-عەلی حەمەسەعید
لەگەڵ ئەوەی ماوەی زیاد لە دوو مانگە ئامادەكاری بۆ بەستنی كۆنگرەی 14ی پارتی دەكرێت و بودجەیەكی زۆریشی بۆ تەرخانكراوە، بەڵام لەم كۆنگریەدا هیچ گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لەو حزبەدا ڕوونادات، بەجۆرێك سەرۆك و جێگری یەكەم و جێگری دووەم و ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و پلەو پۆستەكان و بەتەوافوق دیاریكراون، بۆیە ئەم كۆنگرەیەی پارتی بە كۆنگەریەكی تەوافوقی ناودەبرێت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبە پشتبەستن بەو زانیارییانەی كە لە ئەندامانی كۆنگرەی 14ی پارتی وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، لەناو بنەماڵەی بارزانیدا ساڵانێكە ململانێ و ناكۆكی قوڵ لەسەر پۆست و دەسەڵات هەیە، ئەم ناكۆكیانە لە پەیوەندی هەردوو ئامۆزاكە ڕەنگی داوەتەوە، كە نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانییە، هەرلەو چوارچێوەیەشدا ئەندامانی كۆنگرەی 14ی پارتی بەسەر ئەو دوو باڵە ناكۆكەی ناو پارتی دابەش بوون و هەریەكەیان پشتگیری دوو ئامۆزاكە دەكەن، بارزانی باوك بۆ ڕێگری لەتەقینەوەی ناڕەزایەتییەكانی ناو بنەماڵەكەی و حزبەكەی پەنای بۆ ڕێككەوتنێكی هاوسەنگ بردووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، بارزانی باوك بە نهێنی ڕێككەوتنی لە نێوان مەسرور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی كردووە، كە لە كۆنگرەدا بە هاوسەنگی پێگەیان پارێزراو بێت و هەردووكیشیانی كردە جێگری خۆی، بەوجۆرەش ئەوەی لەناو كۆنگرەی پارتی دەگوزەرێت تەوافوق و ڕێككەوتنی پێشوەختەی لەسەركراوە، ئەم ڕێككەونەش لە بەشێكی زۆری ئەندامانی كۆنگرەی 14ی ئەو حزبە شاراوەتەوە وتا ئەمڕۆ لە یەكەم ڕۆژی كۆنگرەكەدا بۆیان ڕوون بویەوە كە هیچ بەهایەك بۆ بەستنی كۆنگرە نەماوەتەوە.
SNNئەوەشی زانیوە كە ئەو تەوافوق و ڕێككەوتنە نهێنیەی نێوان ( نێچیرڤان ) و ( مەسرور) بارزانی بە سەرۆكایەتی (مەسعود بارزانی) بۆ داپۆشینی كێشە و ناڕەزایەتییەكانە، نەك چارەسەركردنی ناڕەزایەتییەكانی پێش كۆنگرە، بۆیە لەم كۆنگریەدا هیچ گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی لەو حزبەدا ڕوونادات، بەجۆرێك سەرۆك و جێگری یەكەم و جێگری دووەم و ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی و پلەو پۆستەكان و بەتەوافوق دیاریكراون، بۆیە ئەم كۆنگرەیەی پارتی بە كۆنگەریەكی تەوافوقی ناودەبرێت.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
12 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
15 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
15 hours لهمهوپێش



