نوێترین زانیاری لەبارەی نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران

بەلەمی کۆچبەران
SNN
ره‌نج پشده‌ری رۆژنامه‌نوسی نزیك له‌كۆچبه‌ران رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێك له‌ناوچه‌ی ئیڤیا-كاریستۆسی سنوری یۆنان كه 68 كۆچبه‌ر و دوو قاچاخچی هه‌ڵگرتبوو، ته‌رمی 28 كۆچبه‌ر دۆزراونه‌ته‌وه، 14 كه‌سیش به‌زیندویی رزگاركراون، گه‌ڕانیش به‌دوای كۆچبه‌ره‌كانی دیكه‌دا به‌رده‌وامه.
ئاماژەی بەوەشکرد، “هه‌واڵگری یۆنانی ئێواره‌ی دوێنێ كاپتنی یه‌خته‌كه و یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیر كردوه كه له نێو ڕزگاربواندابون”.
راشیگه‌یاندووه، ژماره‌ی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ 28 كه‌س به‌رزبۆوه و 14 كه‌سیش به‌زیندویی رزگاركراون، دوای په‌یوه‌ندیكردنمان بهنهخۆشخانهیهك لهكاریستۆس پییان راگه‌یاندین كه ته‌واوی ته‌رمه‌كان پێكهاتون له‌ژن و منداڵ و هه‌رزه‌كار كه له ناو یه‌خته‌كه‌دا بون، دو كه‌سی ئه‌فغانستانیش له‌نێویاندا زیندوه كه كه‌شتیه‌كی گه‌وره‌ی بارهه‌ڵگر رزگاری كردون، به‌هۆی خراپبونی سیه‌كانیان له‌نێو ئاودا ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون بۆ چاره‌سه‌ر، تا ئێستاش 28 كه‌س بێسه‌روشوێنن”.
ده‌شڵێت، “له كۆی 68 كۆچبه‌ر 14 كۆچبه‌ر ڕزگاركراون، دوانیان به به‌تۆمه‌تی قاچاخچی جیاكراونه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامده‌درێت، هه‌ردوكیان به‌تۆمه‌تی سه‌رپێچیكردنی ماده‌ی 187 و 277ی یاسای سزادانیان ڕه‌وانه‌ی دادگا كران ماده‌ی 88 بڕگه‌ی 1 ی یاسای 3386 / 2005 به‌تایبه‌تیان له‌سه‌ر جێبه‌جێده‌كرێت سه‌باره‌ت بهتاوانكاری به‌هۆی ژێرئاوكه‌وتنی كه‌شتییه‌وه”.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی 1ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2022 یه‌ختێك به زیاتر له 70 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌ناراوه‌كانی ئێڤیای یونان ژێر ئاوكه‌وت، یه‌خته‌كه له كه‌ناراوه‌كانی ئه‌زمیره‌وه به‌ره‌و ئیتاڵیا به‌ڕێكه‌وتبو، كۆچبه‌رانی عێراق، ئه‌فغانستان، ئێران و میسریش له نێویهختهكهدا بون، هۆكاری ژێرئاوكهوتنیشی بۆ خراپی كه‌شوهه‌وا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
More News
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش -
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزی
2 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
24 mins لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
35 mins لهمهوپێش -
زەیدی پێشنیازێكی ترەمپی بۆ ئاگربەستێكى كاتيى برد بۆ ئێران
56 mins لهمهوپێش



