کابینەکەی سودانی سكاڵاكەی پاریس لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێم دوادەخات

محەمەد شیاع سودانی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراقی لە کابینەکەی مستەفاکازمی چەند جارێک دۆسییەی سكاڵاکەی وەزارەتی نەوتی كە لە دادگای فەرەنسا لەدژی توركیا تۆماریان کردووە جوڵاند، ئەوەش وەک فشارێک لەسەر حکومەتی هەرێم لەبارەی فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی هەرێم، بەڵام لە کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی بەڵێنی ئەوە بە حکومەتی هەرێم دراوە ئەو دۆسیەیە نەجوڵێندرێت و دوابخرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNNکە لە پەرلەمانتارانی کورد لەبەغدا وەریگرتوون، ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو سكاڵایەی كە لەسەردەمی كابینەكەی ( حەیدەر عەبادی) لە دادگای فەرەنسا لە دژی توركیا تۆماركرا لەسەر پرۆسەی فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ بەندەری جیهان، چەند جارێک لە کابینەکانی پێشووی حکومەتی عێراق بەکابینەکەی( مستەفاکازمی)شەوە ئاماژە هەبوون بۆ ئەوەی كە عێراق جدییە لەسەر جێبەجێكردنی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی و كۆنترۆڵكردنی پرسەی فرۆشتن و دەرهێنان و گواستنەوەی نەوت لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئەگەرچی چەندین ساڵە ئەم سكاڵایە تۆماركراوە بەڵام لەکاتی سەرهەڵدانی کێشەو ناکۆکییەکانی هەرێم ئەو کەیسە لە لایەن بەغداوە دەجوڵێندرێت، بەڵام لە دانوستانەکانی پێکهێنانی کابینەی ئێستای حکومەتی عێرق، (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆکوەزیرانی ئێستا بەڵێنی ئەوەی بە حکومەتی هەرێم دراوە ئەو دۆسیەیە نەجوڵێندرێت و دوابخرێت.
هەرلە زانیارییەکانی SNNئەوەشهاتووە کە ئەگەر دادگای فەرەنسا بڕیاربدات بەوەی كە نابێت توركیا مامەڵەی نەوتی لەگەڵ حكومەتی هەرێم بكات ئەوكات وڵاتی توركیا غەرامەش دەكرێت و كۆتایی بە فرۆشتن و گواستنەوەی نەوتی هەرێم دێت لەڕێگەی گواستنەوەی بۆری نێوان توركیا و هەرێم و دواتر بۆ بەندەری جیهان و وڵاتانی دیكە، هاوکات حكومەتی عێراقیش داوای قەرەبووی 27 ملیار دۆلار لە توركیا دەكات لەبەرامبەر ئەو نەوتەی لە هەرێمەوە لەڕێگەی توركیاوە فرۆشراوە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
17 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



