
SNN-
ئاژانسی هاوار نیوز بڵاویکردووەتەوە، لە بۆردوومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی تورکیا لە ناوچەی دێرک-ی ڕۆژئاوای کوردستان، عیسام عەبدوڵڵا پەیامنێری ئاژانسەکەیان لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکاندا بەهۆی بۆردوومانەوە شەهیدبووە.
ئاژانسەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، کە پەیامنێرەکەیان چووەتە شوێنی بۆردوومانەکان و ڕووماڵی ئەو هێرشانەی کردووە، بەڵام لەوکاتەدا دووبارە بۆردوومان کراوەتەوە و بەهۆیەوە عیسام شەهیدبووە.
باسی لەوەشکردووە، کە عیسام بەهۆی هێرشەکەوە سەرەتا برینداربووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بۆردوومانی چڕ هەبووە و بەدەمییەوە نەچوون، شەهیدبووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
15 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
Sports
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی



