
ترەمپ
SNN
دوای نزیكەی دوو ساڵ لە قەدەغەكردن و داخستنی هەژماری دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی كۆمەلایەتی تویتەر، بە بڕیاری ئیلۆن ماسك، خاوەنی نوێی تویتەر، هەژمارەكەی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا كرایەوەو بەبێ ئەوەی ترەمپ هیچ تویتێك بكات، ژمارەی فۆڵۆوەرانی گەیشتە 52 ملیۆن.
بڕیاری كردنەوەی هەژماری ترەمپ لە تویتەر، دوای راپرسییەكەی ئیلۆن ماسك هات كە رۆژی 18ی ئەم مانگە لەژێر ناونیشانی ئایا ئەكاونتی ترەمپ بگەڕێتەوە؟ ئەنجامی دابوو، خاوەنی نوێی تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، لە میانی راگەیاندنی ئەنجامی راپرسییەكەدا، ئاماژەی بەوەكردووە كە 52%ی بەكارهێنەرانی تویتەر دەنگیان بە “بەڵێ” داوە.
تویتەر لە 9ی كانوونی دووەمی 2021دا رایگەیاند، بەهۆی هەڵكوتانە سەر كۆنگرێسی ئەمریكا، هەژماری سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ-ی بۆ هەمیشە راگرتووە.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
5 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 hours لهمهوپێش



