لەبری حكومەت ڕێكخراوە بیانییەكان بە بڕی زیادلە 400 ملیۆن دینار پێنج پرۆژە لە هەڵەبجە جێبەجێدەكەن

SNN-عەلی حەمەسەعید
هەرچەندە هاوولاتیانی هەڵەبجە لەچاوەڕوانی حكومەتدان پرۆژەی ستراتیژییان بۆ جێبەجێبكات، بەڵام لەمساڵدا هیچ پرۆژەیەكی گرنگ لەلایەن حكومەتەوە لەوشارە نەخراوەتە بواری جێبجێكردنەوە، بۆیە لەبری حكومەتی هەرێم ڕێكخراوێكی ئەڵمانی لە هەڵەبجە، بەبڕی 406 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە چەند بوارێكی جیاواز دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە.
فریاد نەجمەدین، بەرپرسی نوسینگەی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزرییەكان لەلایەن ڕێكخراوە بیانییەكانەوە، خۆشبەختانە ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی بڕیاریاندا كە بە بڕی 406 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی خزمەتگوزاری لە چەند سێكتەرێكی جیاوا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بخەنە بواری جێبەجێكردنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو پرۆژانەی لە لایەن ئەو ڕێكخراوە ئەڵمانییەوە جێبەجێكرێن بریتین لە ڕاكێشانی هیڵی كارەبا بۆ گەڕەكی سەروەران بە بڕی 81 ملیۆن دینار، جێبەجێكردنی سیستەمی ئاوەڕۆ بۆ چەند گەڕەكێكی هەڵەبجە بە بڕی 82 ملیۆن دینار، دروستكردنی قوتابخانەیەكی شە پۆلی بە بڕی 81 ملیۆن دینار، پەروەردەی و دوو پرۆژەی دیكەشیان لەبواری تەندروستیدایە بە بڕی 160 ملیۆن دینار.
بەرپرسی نوسینگەی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەوەشی خستەروو، جگە لەو پێنج پرۆژەیەی ئەمڕۆ خرانە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر لەلایەن هەمان ئەو ڕێكخراوە ئەڵمانییەوە لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە بە بڕی 500 ملیۆن دینار پێنج پرۆژەی دیكەیان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە جێبەجێكردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
9 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



