داوادەکرێت هاووڵاتیان بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵ نەچنە دەرەوە

باران و لافاو
SNN-عەلی حەمە سەعید
شارەزایەكی بواری كەشناسی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان كە ئەگەر بۆكارێكی زۆر پێویست نەبێت نەچنەدەرەوە و هاوكات لە نزیك ئەو شوێنانە نەوەستن كە گەیەنەرن بەتایبەت لە نزیكی ستونی كارەباكان و دارو درخەتەكان، ئەوەش بەهۆی ئەگەری ڕوودانی هەورە بروسكە و هەورە تریشقە لەكاتەكانی ئەمشەودا لەگەڵ باران بارینی زۆر.
پشتیوان ابراهیم، شارەزا لە كەش و هەوا و بومەلەرزەزانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمشەو باران بارین بەردەوامی دەبێ لەگەڵ بارانی بەلێزمە و هەورەگرمە و هەورەتریشقە، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەكەین ئاگاداری خۆیان بن لەدەرەوە نەبن ئەگەر بۆ كاری پێویست نەبێت لە نزیك ئەو كەرەستانەوە نەبن كە گەینەرن.
ئاماژەی بەوەشكرد، نزیك كەوتنەوە لە ستونەكانی كارەبا و هەروەها ئاسن و دارودرەختەكان مەترسی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان دروستدەكەن چونكە ئەمشەو ئەگەری ڕ,ودانی هەورە برسوكە و هەورە تریشقەی زۆر بەهێز هەیە.
ئەو شارەزایەی بواری كەشناسی و بومەلەرزەزانی ئەوەشی خستەڕوو، هۆشداری زیاتر دەدەینەوە ئەو كەسانەی كە لە ناوچەشاویەكان نیشتەجێن، بەتایبەت شوانكارەكان و گوندنشینان یان بۆ هەركاڕێك لەوێن ئەمشەو ئاگاداری خۆیان بن بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت لەدەرەوە نەبن.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
2 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
2 hours لهمهوپێش -
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
23 hours لهمهوپێش



