فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەڵێنەكەیان لەبارەی پارێزگای هەڵەبجەوە جێبەجێدەكەن

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا سەرۆكوەزیرانی عێراق بڕیاری بەپارێزگاكردنی هەڵەبجەی دەركرد و ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد بۆ پەسەندكردنی، فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بەڵێنی بە هاووڵاتیانی هەڵەبجەدا كە بەجدی كاردەكەن بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو پرسە، لەو چوارچێوەیەشدا لە ئێستادا فراكسیۆنی یەكێتی دەستیان بە كۆكردنەوەی واژۆكردووە لە پەرلەمانی عێراقی بۆ یەكلاكردنەوەی بابەتی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە و جێگیركردنی بودجەیەكی تایبەت و قەرەبووكردنەوەی كەسوكاری شەهیدان.
چرۆ حەمە شەریف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: وەك پێشتر هەوڵەكانمان بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ بەردەوامی هەبووە، لە ئێستاشدا بەتایبەت لەدوای بڕیارەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ هەوڵەكانمان زیاتر چڕكردووەتەوە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەو بابەتە چونكە دەبێت دواجار بابەتی بەپارێزگاكردنی هەڵەبجە بێتە پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان لەناو پەرلەمانی عێراق دەستمانكردووە بە كۆكردنەوەی واژۆی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاوازەكانی پەرلەمان ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی لەچوارچێوەی بودجەی گشتی عێراق بودجەیەكی تایبەت بۆ پارێزگاكە جێگیر بكرێت و هەروەها قەرەبووی كەسوكاری شەهیدان و هاووڵاتیانی ئەو پارێزگایە بكرێتەوە كە مافێكی یاسایی و سروشتی خۆیانە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، لە پرۆژەیاسایی بودجەدا حكومەتی عێراق دەتوانێت وەك پارێزگایەكی سەربەخۆ مامەڵە لەگەڵ لە هەڵەبجەدا بكات ئەوەش دوای ئەوەی لە پەرلەمان دەستگی لەسەر دراو بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانكرا.
More News
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران: موجتەبا خامنەیی تەندروستە و بەهۆکاری ئەمنی دەرناکەوێت
23 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
کارەسات لە بیابانی نێجەر: 49 کەس بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستدا
18 hours لهمهوپێش -
ئاژانسی وزەی ئەتۆم هۆشداری لە مەترسییەکانی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران دەدات
21 hours لهمهوپێش -
چەندین خزمەتگوزاری لە ئەپی پسووڵەی خۆراک بەردەست دەبێت
21 hours لهمهوپێش



