
دراوى 25 هه‌زارى دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
ئه‌ندامێكى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پاره‌ى ته‌رخانكراو بۆ مووچه 2 ترلیۆنى كه‌مه، ئیتر چۆن ده‌كرێت پاشه‌كه‌وتى مووچه بگه‌ڕێندرێته‌وه.
ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن زیاتر له 60 واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌تى ناوه‌ندى عێراق له بودجه‌دا بڕه پاره‌یه‌ك ته‌رخان بكات بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى پاشه‌كه‌وتكراوى فه‌رمانبه‌رانى حكومه‌تى هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه بۆیان.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى كوردستان له په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك نووسیویه‌تى، “بەم فۆڕمەی ئێستا هەندێک لە پەرلەمانتاران باسیدەکهن، دوای بەرزدەکەنەوە هەرگیز دینارێکی پاشەکەوت و پلە بەرزکردنەوە ناگەڕێتەوە. داوایەکی ڕەوا بە ڕێگایەکی نادروست”!
له به‌شێكى تر‌ى نووسینه‌كه‌یدا پشتڕاستكردنه‌وه‌ى بۆ نووسینه‌كه كردووه و ئه‌وه‌ى خستووه‌ته‌ڕوو، “بۆ گەڕانەوەی 18٪ پاشەکەوت لە ساڵێکدا نزیکەی 2 ترلیۆن پێویستە، بۆ گەڕانەوەی پلە بەرزکردنەوەو قەرەبووی پێشوش 2 ترلیۆنی ساڵانە پێویسته”.
عه‌لى حهمهساڵخ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، “ئێستا پاره‌ى تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران لە بودجەی عێراق 9 ترلیۆن دیناره. لە کاتێکدا بەم شێوازەی ئێستا 11 ترلیۆنی دەوێت، واتە مووچەکە خۆی 2 ترلیۆنی کەمە چ جای 4ی تریش بخرێتە سەری!”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



