هه‌رێم رازى بووه سۆمۆ رێككه‌وتنى نوێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ههناردهكهرهكانى نه‌وتى هه‌رێم واژوو بكات

باره‌گاى سه‌ره‌كى كۆمپانیاى به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق "سۆمۆ" | فۆتۆ: Al Mayadeen
SNN
ئاژانسى هه‌واڵى رۆیته‌رز ئاشكرایده‌كات، حكومه‌تى هه‌رێم رازى بووه كه كۆمپانیاى سۆمۆ رێككه‌وتنى نوێ له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ههناردهكهرهكانى هه‌رێمى كوردستان واژوو بكات، به‌مه‌به‌ستى ده‌ستكردنه‌وه به هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم.
ئاژانسه‌كه له نوێترین راپۆرتیدا له‌باره‌ى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم ئاشكرایكردووه، “رێككه‌وتنێكى نوێ له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا واژوو كراوه به‌مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى خاڵه ته‌كنیكیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى رێككه‌وتنى هه‌ولێر و به‌غدا، به ئامانجى ئه‌وه‌ى ده‌ستبه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بكرێته‌وه”.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌یدا رۆیته‌رز ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “تا ئێستا به‌ته‌واوه‌تى ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتنه ته‌كنیكیه‌كه دیار نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئاشكرا كراوه ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تى هه‌رێم رازى بووه كۆمپانیاى سۆمۆ رێككه‌وتنێكى نوێ واژوو بكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هه‌نارده كهرهكانى نه‌وتى هه‌رێم به‌مه‌به‌ستى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌نارده به زووترین كات”.
هاوكات ئاژانسه‌كه له‌باره‌ى رۆڵى توركیا له سه‌ركه‌وتنى ئه‌م رێككه‌وتنه نوێیه، ئه‌وه‌شى روونكردووه‌ته‌وه، “ئێستا ئیتر تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانى توركیادایه” و هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم له‌سه‌ر گفتوگۆكانى نێوان ئه‌نكه‌ره و به‌غدا وه‌ستاوه.
ماوه‌ى 42 رۆژه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش پاش بڕیارێكى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى ناوبژیوانى دادگاى پاریس كه هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌ى جه‌یهانى توركیه‌وه به نایاسایی له‌قه‌ڵه‌مدا و حكومه‌تى توركیاى به ملیارێك و 500 ملیۆن دۆلار پێبژاردن سزادا.
More News
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش -
دەستەی ڕاگەیاندن دوو مەرج بۆ گەڕانەوەی کۆڕەک تێلیکۆم بۆ کارکردن دیاری دەکات
12 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
بانکی ناوەندی: یەدەگی دۆلاری عێراق گەیشتەوە 80 ملیار دۆلار و باری نوێش دەگات
8 hours لهمهوپێش -
شەپۆلێکی بەهێزی باران و بەفر بارین عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
11 hours لهمهوپێش



