
لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتى له په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
جێگرى سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتی له په‌رله‌مانى كوردستان ئاشكرایده‌كات، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم نیه‌تى ئاشته‌وایی نییه، ده‌شڵێت: “لەکاتی دەستپێکردنەوەی ھەوڵەکان بۆ لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەرەوە قسەیەک دەکەن و لەژێرەوە بۆمبێک دەتەقێننەوە بۆ لەباربردنی ھەوڵەکان”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 18ى نیسان، لوقمان وه‌ردى، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان به ده‌نگى ئه‌مریكاى راگه‌یاند، “سەرۆکی حکومەت لەلایەک وەفد دەنێرێت بۆ گفتوگۆ و بەحساب بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ تیمی یەکێتی، بەڵام لەلایەکی تر ھێرشێکی تووند دەکاتەسەر ھاوبەشێکی راستەقینەی خۆی لە حکومەت”.
به وته‌ى لوقمان وه‌ردى “سەرۆکی حکومەت نیەتی ئاشتەوایی نییه”، و له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “لەسەرەوە قسەیەک دەکات و لەژێرەوە ھەڵسوکەوتەکانی بەشێوازی تێکدانی ناوماڵی کوردە و لەکاتی دەستپێکردنەوەی ھەوڵەکانیش بۆ لێکنزیکبوونەوەی یەکێتی و پارتی، ھەر ئەوان لەسەرەوە قسەیەک دەکەن و لەژێرەوە بۆمبێک دەتەقێننەوە بۆ لەباربردنی ھەوڵەکان”.
لوقمان وه‌ردى ره‌خنه‌ى تووند له سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت و ئه‌وه‌ش روونده‌كاته‌وه، “من پێموایه ئەو قسانەی سەرۆکی حکومەت پێش ئه‌وه‌ی هێرش بێت بۆسه‌ر یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هێرش بووه بۆسه‌ر ئه‌و به‌ڕێزانەی كه ناردونی بۆ لای كاک قوباد تاڵه‌بانی. بۆیه من پێموانییه ئه‌م جۆره هه‌وڵانه شتێكی لێ سه‌وز بێت”.
له مانگى تشرینى دووه‌مى 2022ه‌وه تیمى وزارى حكومه‌تى هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانیان كردووه. دوێنێ دووشه‌ممه شاندێكى وزارى حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى قوباد تاڵه‌بانیان كرد له شارى هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى نیگهرانیهكانى له حكومه‌تى هه‌رێم.
له‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ش سه‌ركۆ ئازاد گه‌ڵاڵى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان له فراكسیۆنى یه‌كێتى وتى: “ئه‌گه‌ر ئه‌و شانده‌ى چوون بۆ لاى كاك قوباد ده‌سه‌ڵاتیان پێدرابێت بۆ ئه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى تیمى یه‌كێتى له حكومه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ن ئه‌وه كاك قوباد ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان پێنه‌درابێت و به‌س بۆ ئه‌وه بێت كه بڵێن: شانمان نارد و قوباد تاڵه‌بانى نه‌گه‌ڕایه‌وه ئه‌وه بڕواناكه‌م! تیمى یه‌كێتى به‌بێ ئه‌نجام ناگه‌ڕێته‌وه نێو كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
14 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



