
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەمڕۆ سێشەممە حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان نارد، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانیش ئاشکرای دەکات لە دوو ڕۆژی داهاتوودا بڕی 200 ملیاردینارەكەی دیكە دەگات و ڕۆژی یەكشەممەش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری لەسەر دابەشكردنی مووچە دەدرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 9-5-2023، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم، بڕی 400 سەد ملیار دینار لەڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNN-دراون، تا ئێستا دیار نییە كەی لیستی مووچەی مانگی نیسان بڵاودەكرێتەوە، بەڵام وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆببێتەوە و یەكێك لە تەوەرەكان بریتی دەبێت لە بڕیاردان لەسەر بڵاوكردنەوەی لیستی مووچە و چارەسەركردنی ئەو كورتهێنانەی لە مووچەی مانگی نیسان دروست بووە.
بە گویڕەی زانیارییەکانی SNN- پارەکەی بەغدا و ئەو داهاتەی لەبەردەستی حکومەتی هەرێمدایە بەشی مووچەی فەرمانبەران ناکات و زیاتر لە 300 ملیار دینار کورتهێنان دەبێت، ئێستا وەزارەتی دارایی و حکومەتری هەرێمیش بیر لە چارەسەرێک دەکەنەوە بۆ کەمکردنەوەی ئەو کورتهێنانە و دواتر بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدەن.
More News
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
10 hours لهمهوپێش -
ترەمپ: راگرتنی شەڕ مانای ئەوە نییە پاشەکشەمان کردووە
11 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
لە ترسی ئێران؛ نەتانیاهوو لە ژێرزەمیندا کۆدەبێتەوە
7 hours لهمهوپێش -
ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی کۆڕەک تیلیکۆم بۆ هەمیشەیی لە ئارادایە
10 hours لهمهوپێش



