حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان هانا بۆ پاشەکەوت و لێبڕینی مووچەی فەرمانبەران دەبات؟

مووچە
SNN-
بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به‌دابه‌شكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، دەشڵێت:” ئێستا حکومەت پلانی نییه بگەڕێتەوە بۆ لێبڕین یا پاشەکەوتی بەشێک لە موچە و حكومه‌تیش پابه‌نده به‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات”.
محەمەد سەعدەدین، بڕیاردەری لیژنەی دارایی و کاروباری ئابوری لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەدەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند:”پلانی حكومه‌تی هەرێم ئەوەیە له‌ماوه‌ی ٤٨ سه‌عات حكومه‌تی هەرێم لیستی مووچه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا”
ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە ناردووەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
وتیشی:” به‌و ٤٠٠ ملیاره‌ی كه له به‌غداده‌وه هاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌و داهاته ناوخۆییه‌ی كه ته‌واوكه‌ری ئه‌م پاره‌یه‌یه و هه‌تا ئه‌وكاته‌ی لیستی مووچه ته‌واو ده‌بێت، ڕۆژانه حكومه‌ت هه‌وڵده‌دات به‌شێوازێكی سیسته‌ماتیک و ده‌وری ئه‌م داهاته ناوخۆیه‌ش كۆبكاته‌وه بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌موو فه‌رمانبه‌ره‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن”. بڕیاردەری لیژنەی دارایی و ئابوری پەرلەمانی کوردستان وادەڵێت”.
سەبارەت بە دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران، محەمەد سەعدەدین راشیگەیاندووە:” دواکەوتنی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ندی به‌كێشه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت یاخود به‌دواكه‌وتنی ئه‌و پاره‌یه نییه كه له به‌غداده‌وه دێت، “به‌ڵكو په‌یوه‌ندی هه‌یه به شێوازی ڕێكخستنی كاروباری دارایی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌ت”.
سەڤارەت بە گەڕانەوە بۆ پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران سەعدەدین ئاماژەی بەوەشکرد:”سەرەڕای دواکەوتنی وادەی دابەشکردنی مووچه، حکومەتی هەرێم هه‌تا ئێستا پلانی نییه بگەڕێتەوە بۆ لێبڕین یا پاشەکەوتی بەشێک لە موچە و حكومه‌تیش پابه‌نده به‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدات. ئه‌و مووچه‌یه‌ی نه‌دراوه له‌ئه‌ستۆی حكومه‌ته و پێویسته بیدات. به‌ڵام له‌ئێستادا حكومه‌ت ناتوانێت پلانێک دابنێت بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئه‌و پارانه بدرێته‌وه. حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته له‌گه‌ڵ به‌غداد ڕێككه‌وتنێكی تایبه‌ت بكات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته”.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



