
رەجەب تەیب ئەردۆغان
SNN-
رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند، ھیچ کێشەیەکی پەیوەندیدار بە کورد لە وڵاتەکەیاندا نییە، بەڵکو کێشەکە بریتییە لە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی کورد لەلایەن پەکەکەوە .
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە کۆشکی دۆڵمەباخچە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ژمارەیەک لە کەناڵەکانی راگەیاندنی وڵاتەکەی ئەنجامداو لە وەڵامی تۆمەتەکانی ئۆپۆزسیۆن لەبارەی رادەستنەکردنی دەسەڵات بە شێوەیەکی ئاشتییانە رایگەیاند، حزبەکەی و ھاوپەیمانەکانی ئەنجامی سندوقەکانی دەنگدان بە شەرعی دەزانن و ئەوەی دیموکراسی داوای بکات ئەنجامی دەدەن.
وتیشی، ھیچ کێشەیەکی پەیوەندیدار بە کورد لە وڵاتەکەیاندا نییە، بەڵکو کێشەکە بریتییە لە دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی کورد.
بڕیارە سبەینێ 14ـی ئایارهەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بەڕێوەبچێت، کە 64 ملیۆن و 113 هەزار و 941 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیەش سێ ملیۆن و 416 هەزار و 671 دەنگدەر لە دەرەوەی وڵات مافی دەنگدانیان هەیە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
16 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



