
SNN-
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی کۆیە شەڕوو رووبەڕووبوونەوە لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتییاندا روویدا و بەهۆیەوە کەسێک کوژراو پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کۆیە بەSNN-ی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوای ئەوەی چەند هاووڵاتییەک دەچنە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس بۆ دۆسیەیەک، بەڵام یەکێک لەو کەسانە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە پێشتر و ئامادە نەبووە خۆی رادەست بکات لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی شەڕوو رووبەڕووبوونەوەی لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتییەکاندا روویداوە لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک کوژراوە و سێ پۆلیس و دوو هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: ئێستا بریندارەکان لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن و لیکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
6 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.



