فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت: هيچ هێزێکی چەكدار نەهاتووەتە فڕۆكەخانەکە و دەستبەسەریش نەكراوین

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری فرۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت رەتی دەکاتەوە هيچ هێزێکی چەکداری هەڵيکوتابێتەسەر فرۆکەخانەکە و بەرێوبەرو کارمەندەکانيان دەستبەسەر کردبێت و دەڵێت “تەنيا ليژنەيەکی لێکۆڵەنەوە هاتوون و کەکارەکانيان تەواوبووە فرۆکەخانەکەيان جێهێشتووە’.
نەورۆز عەبدولقادر محیەدین، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لیژنەیەكی پشکنين لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمەوە هاتوونەتە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت و کارەکانيان کردووە و پاشان ڕۆیشتوونەتەوە و فڕۆكەخانەیان جێهێشتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەو لیژنەیەی هاتوونەتە فڕۆكەخانەكەوە هێزی چەكدار و دەمامکدار نەبوون بەڵکو ئەوانەی كە هاتبوون كەسانی ناسرابوون و پێشتر لە فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی خوێندكاربوون، بۆیە ڕەتیدەكەینەوە ئەو لیژنەیە ئێمەیان دەستبەسەر كردبێت و هێزی چەكدار هەڵیانكوتابێتە سەر فرۆكەخانەكە، ئێمە نازانين ئەو دەنگۆيانە لە کوێوە بڵاوبوونەتەوە.
وتەكانی بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ لە هەندێك لەدەزگاكانی ڕاگەیاندنەوە ئەوە بڵاوكرایەوە گوایە هێزێكی چەكدار هەڵیانكوتاوەتە سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵی عەربەت و بەڕێوەبەرو كارمەندانی فڕۆكەخانەكەیان دەستبەسەر كردوون.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
7 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
4 hours لهمهوپێش



