لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی باسی چیدەكرێت؟

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یکێتی و پارتی
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای دابڕانێكی زۆر لە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هەردوو مەكتەبی سیاسی ئەو دوو حزبە كۆدەبنەوە، سەرچاوەیەكی نزیكیش لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی یەكێتی و پارتی بۆ SNNئاشكرا دەكات و جەخت لەوەدەكاتەوە كە لە ڕۆژانی داهاتوو درێژ بە كۆبوونەوەكان دەدرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەیەكی نزیك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە SNN دراون ئەوەخراوەتەڕوو، كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێك دەكرێت سەرەكیترینیان بریتیە لە زیاتر ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و هەنگاونان بەرەو قۆناغێكی نوێی پەیوەندی ئەو دوو حزبە سەرەكییە و چارەسەركردنی سەرجەم كێشەو گرفتە هەڵواسراوەكانی نێوان هەردولا.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ گفتوگۆكردن دەبێت لەسەر بابەتی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و بەهەند وەرگرتنی ئەو بەروارەی كە لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە دیاركراوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن كە ڕۆژی 18/11/2023 یە، بۆ ئەومەبەستەش هەردوو مەكتەبی سیاسی هاوڕان لەسەر ئەوەی كە دەبێت ئەو گرفتانەی ڕێگرن لەبەردەم هەڵبژاردن دەبێت چارەسەر بكرێن و هەڵبژاردن لەوادەی خۆی یاخود مانگێك دوای ئەو وادەیە ئەنجام بدرێت.
ئەو سەرچاوەیەی نزیك لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بە دڵنیاییەوە ئەمڕۆ كۆتای كۆبوونەوەنابێت لەنێوان هەردوو مەكتەبی سیاسی بەڵكوو لە ڕۆژانی داهاتوو درێژ بە كۆبوونەوەكان دەدرێت و ئەگەریش پێویست بكات هەردوو تیمی یەكێتی و پارتی پێكەوە سەردانی حزبەكانی دیكەدەكەن و لەگەڵیان كۆدەبنەوە بۆ مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
18 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاریکرا
9 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
18 hours لهمهوپێش



