شێوازى دابه‌شكردنى داهات و مووچه له هه‌رێم گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق
SNN
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، لێره به‌دواوه به‌پێى ژماره‌ى دانیشتوانى پارێزگاكان داهات دابه‌شده‌كرێت، ده‌شڵێت: “چیتر كێشه‌ى دابه‌شكردنى مووچه له سلێمانى نامێنێت”.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15ى ئایار، کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “لێره به‌دواوه داهات بەپێى ژمارەى دانیشتوانى پارێزگاکان دابەشدەکرێتەوە، چیتر کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی نامێنێت و ھاوشێوەی ھەولێر و دھۆک بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی مووچە دابەشدەکرێت”.
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌باره‌ى كۆكردنه‌وه‌ى داهات ئاشكراشیكرد، “لەمەولا داھاتی ھەموو کوردستان دەچێتەوە سەر حیسابی وەزارەتی دارایی و لەوێوە بەگوێرەی پێویستی دابەشدەکرێتەوە”.
له ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى نایه‌كسانى له دابه‌شكردنى داهات كێشه بۆ دابه‌شكردنى مووچه له پارێزگاى سلێمانى دروستده‌بوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه دابه‌شكردنه‌كه‌ى دواده‌كه‌وت، ئه‌مه‌ش به به‌راورد به هه‌ردوو پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك كه دابه‌شكردنى مووچه تێیاندا له‌كاتى خۆیدا بوو و كه‌مترین كێشه‌ى بۆ دروستده‌بوو.
More News
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش -
رۆژنامەیەکی ئەمریکی: ترەمپ مەیلی توندتر کردنی هێرشەکان بۆ سەر ئێران هەیە
19 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە دیاری‌کرا
10 hours لهمهوپێش -
ئاوی ئەم گەڕەکانەی سلێمانی ئاسایی دەبێتەوە
19 hours لهمهوپێش



