بەناوەندیكردنی بابەتە ئیدارییەكان لە بەرژەوەندی هەموو لایەكدایە

0
300
زیاد جەبار

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەناوەندیكردنی بابەتی مووچە و خەرجییەكان و دابینكردنی پارە بۆ پرۆژەكان لەداواكاریەكانی تیمی یەكێتی بووە لە حكومەتی هەرێم و زۆرینەی لایەنەكانیش لەگەڵ ئەوداواكارییەدا بوون، چونكە دواجار بە ناوندیكردنی بابەتە داراییەكان لە بەرژەوەندی گشتیدایە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: بابەتی بەناوەندیكردنی دارایی لەڕووی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و هەروەها پارەی پرۆژەكان و دابینكردنی پارە بۆ بانكەكان، یەكێك بووە لەداواكارییەكانی تیمی یەكێتی لە حكومەت و پەرلەمان، چونكە ئەو بابەتە لەبەرژەوەندی گشتیدایە بەتایبەت دابەشكردنی مووچە بەیەك پاكێج لەیەك كاتدا و جیانەكردنەوەی پارێزگایەك لە پارێزگایەكی دیكە چ لەڕووی مووچە یاخود لە ڕووی دابینكردنی پارەی پرۆژەكان.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناكرێت بۆ دابەشكردنی مووچە یاخود بودجەی پرۆژەكان تەنها پشت بە داهاتی ناوخۆیی پارێزگایەك ببەسترێت چونكە دواجار كورتهێنان ڕوودەدات و دەبێت بۆ تەواوكاری بودجە پەنا بۆ ناوەند ببرێتەوە ئەم گرفتەش مانگانە دووبارە دەبێتەوە وەك ئەوەی لەماوەكانی ڕابردوودا بینیمان، بۆیە لەگەڵ ئەوەداین كە گرفتی مووچە چارەسەر بكرێت و بابەتە داراییەكان بە ناوەندی بكرێن.

وتەكانی سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەكاتێكدایە كە لەمانگەكانی ڕابردوودا دابەشكردنی مووچە بەڕێژەی لە %53 بۆ هەولێر و %47 بۆ سلێمانی دیاریكرابوو ئەوەش پشتبەستن بە داهاتی ناوخۆی سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ دابینكردنی مووچە بەڵام وابڕیارە لەمەودوا كۆتایی بەو دابەشكارییەی مووچە بهێندرێت دابەشكردنی مووچە بكرێتە ناوەندی.

Share it:
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this