
US Secretary of State Antony Blinken walks after arriving in Bejing, China, June 18, 2023. (Photo by LEAH MILLIS / POOL / AFP)
SNN-
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێکی دوو ڕۆژی گەیشتە پەکینی پایتەختی چین، ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە دوای پێنج ساڵ ناکۆکی بەردەوامی نێوانیان.
ئەوە لە کاتیکددایە پێشتر پلانی ئەوە هەبوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چین بکات، بەڵام بەهۆی بینینی باڵۆنەکەی چین لە ئاسمانی ئەمریکا، کە بە باڵۆنی سیخوڕی وەسفکرا، سەردانەکەی بلینکن لە مانگی شوباتی ڕابردوودا هەڵوەشایەوە.
زانیارییەکان باسلەوەدەکەن کە بڕیارە بلینکن ئەمڕۆ و سبەی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی چیندا کۆببێتەوە و چاوی بە شی جین بینگی سەرۆکی وڵاتەکەش بکەوێت.
خاڵەکانی ناکۆکی نێوان ئەمریکاو چین زۆرن و پێناچێت ئەم سەردانە ببێتە هۆی تواندنەوەی بەستەڵەکی نێوانیان چونکە ئەم دوو وڵاتە ئابوورییە گەورەکەی جیهان لەسەر چەندین پرس، لە بازرگانییەوە تاوەکو دەگاتە تەکنەلۆژیا قەیرانی تایوان و داواکارییە هەرێمییەکانی چین لە دەریای چینی باشوور تا دەگات بە گرژی و ئاڵۆزییە ئەلیکترۆنییەکانی نێوانیان.
More News
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
3 hours لهمهوپێش -
وتەبێژی حکومەتی عێراق: مووچە پارێزراوە و عەلی زەیدی پیاوی ئابورییە
3 hours لهمهوپێش



