
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر ئاژەڵ بەمەبەستی قوربانیكردن بەوتەی خاوەن ئاژەڵێك چەند ڕۆژێكە بەردەوام نرخی ئاژەڵی زیندوو بەرز دەبێتەوە بەراورد بە ساڵی ڕابردووش نرخی ئاژەڵ لە %30 زیادیكردووە، هۆكاری گرانبوونیشی بۆ قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵ و هەروەها كەمبوونەوەی ئاژەڵی ناوخۆیی دەگەڕێتەوە.
ستار محەمەد، یەكێك لە خاوەن ئاژەڵەكانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە بە SNN-ی ڕاگەیاند: چەند ڕۆژێكە نرخی ئاژەڵی زیندوو بەردەوام ڕوو لەبەرزبوونەوەدەكات، ئەوەش بەهۆی زۆری خواست لەسەر ئاژەڵ بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی جەژنی قوربان ئەو ئاژەڵانە بكەن بە قوربانی و هەر لە ئێستاوە هاووڵاتیان دەستیانكردووە بە كڕینی ئاژەڵ ئەمەش وایكردووە كە خواست زۆر بێت و نرخیش بەرز ببێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا نرخی كیلۆیەك ئاژەڵی بچوك لە شەش هەزار دینارەوە دەستپێدەكات تا دەگاتە نزیكی هەشت هەزار دینار، ئەوەش بەگوێرەی گەورەیی و بچوكی و هەروەها تەمەنی ئاژەڵەكە گۆڕانكاری بەسەردا دێت، هەروەها نرخی ئاژەڵی گەورەش لە پێنج هەزارەوە تا نۆ هەزار دینار دەستپێدەكات و بەراورد بە ساڵی ڕابردووش زیاد لە %30 نرخەكان بەرز بوونەتەوە و تا نزیك بوونەوە لە جەژنی قوربانیش نرخەكان زیاتر بەرز دەبنەوە.
ئەو خاوەن ئاژەڵەی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هۆكاری بەرز بوونەوەی نرخی ئاژەڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە هاوردەكردنی ئاژەڵ لەدەرەوە قەدەغەكراوە و هەروەها ئاژەڵی ناوخۆش بەڕێژەیەكی بەرچاو ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە ئەوەش بەهۆی ئەوەی لەو ساڵانەی كە وشكە ساڵی بوو بەهۆی نەبوونی لەوەڕەوە خاوەن ئاژەڵەكان ئاژەڵەكانیان فرۆشتووە.
More News
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش -
وەزیری دەرەوەی ئێران بە توندی وەڵامی سەرۆکی لوبنان دەداتەوە
5 hours لهمهوپێش
About Us
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
In Case You Missed
-
ترەمپ: تواناکانی ئێران کەمیکردووە
2 hours لهمهوپێش



