په‌یامێك له سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراقه‌وه له‌باره‌ى هه‌رێمى كوردستان

محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ڵوێستى ئێمه به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان به‌رپرسیارانه‌یه چونكه هه‌رێم به‌شێكى دانه‌بڕاوه له عێراق، ده‌شڵێت: “ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه په‌یوه‌سته به چاره‌سه‌ركردنى كێشه داراییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا”.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 22ى ئه‌یلول، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له‌میانى به‌شداریكردنى له گفتوگۆى تایبه‌تى پێگه‌ى ئه‌لمۆنیته‌ر له ئه‌مریكا باسى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غداى كرد و وتى: “هه‌ڵوێستى ئێمه به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان هه‌ڵوێستێكى به‌رپرسیارانه‌یه، چونكه هه‌رێم به‌شێكى دانه‌بڕاوه له عێراق و هاووڵاتیانى هه‌رێم هیچ جیاوازیه‌كیان نییه له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق. پاره‌داركردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت تاوه‌كو پێش كۆتایی ساڵ و پێش كۆتایی ساڵ كێشه‌كان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانیدا باسى بابه‌تى ناردنى پشكى هه‌رێمى له یاسای بودجه‌ى عێراق كرد و وتیشى: “ناردنى پشكى هه‌رێم له بودجه په‌یوه‌سته به رێككه‌وتن له‌سه‌ر كێشه داراییه‌كانى هه‌رێم. ئه‌م كێشانه زیاتر ده‌ركه‌وتن له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنى ههناردى نه‌وتى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانى توركیه‌وه”.
له‌باره‌ى به‌شدارى هێزه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، “هێزه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێكى دانه‌بڕاون له هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت كه حكومه‌تى عێراقى پێكهێناوه و ئێمه‌ش پابه‌ندییه‌كانمان له‌باره‌یانه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین”.
به وته‌ى سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، “كێشه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا سیاسى نین به‌ڵكو یاسایی و دارایین”.
شیاع سودانى باسى له‌وه‌شكرد، “چاوه‌ڕوانى توركیاین بۆ ئه‌وه‌ى ئاگادارمان بكاته‌وه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێم”، ناشیشارێته‌وه، “عێراق به قه‌باره‌ى رۆژانه 470 هەزار بەرمیل نه‌وت زیان ده‌كات”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
18كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









