
SNN-
قوباد تاڵەبانی دوای تەواوبوونی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: . دڵنیام یەکێتی لە دوای کۆنگرەی پێنجەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەتوانێت لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندامان و جەماوەری یەکیتیدا بێت.
قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەشڵێت:”لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە شایستەی ئەو رووبارە خوێن و فرمێسکە بێت لەپێناویدا رژاوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت وەکچۆن هیوا و ئومێدی خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان بوو، ببێتەوە بە هیوای و ئومێد و پشت و پەنای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و متمانە بۆ هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت سیاسەت و حکومڕانی لە کوردستان و عێراق بخاتەوە سەر راستەڕێی خۆی”.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:-
بەبۆنەی کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵان و تێکۆشەرانی یەکێتی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و لایەنگران و جەماوەری دڵسۆزی یەکێتی دەکەم.
پیرۆزبایی لە هەردوو هەڤاڵی تێکۆشەر، کاک کۆسرەت رەسوڵ و هێرۆ خان دەکەم کە بە حەق لەلایەن کۆنگرەوە وەک سەمبولی باڵای یەکێتی دیاری کران.
پیرۆزبایی لە براو هاوڕێ و سەرۆکم هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەم کە بەکۆی دەنگ وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەڵبژێردرا.
پیرۆبایی لەهەڤاڵ و برای تێکۆشەرمان کاک شێخ جەعفەر دەکەم کە وەک بەرپرسی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا..
پیرۆزبایی لە هەموو هەڤاڵانی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم لە بەڕێوەبردنی یەکێتی بەو جۆرەی کە لە ئاست چاوەڕوانی ئەندامان و جەماوەری یەکێتی و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بێت.
دەمەوێت لێرەوە، لەدڵەوە سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پێشوو بکەم، کە پێکەوە قۆناغێکی سەخت و راگوزەرمان تێپەڕاند.
جێی خۆیەتی سوپاسی یەک بە یەکی ئەندامانی کۆنگرە بکەم کە لە چەند رۆژی رابردوودا بە شێوەیەکی ئازایانە و بەوپەڕی متمانە بەخۆبوونەوە بەشدارییەکی چڕوپڕ و کەم وێنەیان کرد لە دەوڵەمەندکردنی پەیڕەو پرۆگرام و راپۆرتەکانی کۆنگرە و جارێکی دیکە سەلماندیانەوە یەکێتی حیزبی کادرانی پێگەیشتوو و تێگەیشتووە.
لە ئەمڕۆ بە دواوە یەکێتی دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە چەندین ساڵە هەموو یەکێتییەکان و کوردستانیان ئاواتی بۆ دەخوازن. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت کە شایستەی ئەو رووبارە خوێن و فرمێسکە بێت لەپێناویدا رژاوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت وەکچۆن هیوا و ئومێدی خەڵکی ستەملێکراوی کوردستان بوو، ببێتەوە بە هیوای و ئومێد و پشت و پەنای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و متمانە بۆ هاوڵاتییان بگەڕێنێتەوە. دەبێت ئەو یەکێتییە بێت سیاسەت و حکومڕانی لە کوردستان و عێراق بخاتەوە سەر راستەڕێی خۆی.
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی کۆنگرەیەکی سەرکەوتوو بوو. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە خوێنی تازە و گەنجان و ژنانی بە رێژەیەکی باش هێنایە ناوەندی بڕیاردانەوە و بەمەش دەرگای هیوای بەڕووی کادر و ئەندامانی یەکێتیدا کردەوە کە ئەگەر چالاکتربن لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا دەتوانن خۆیان لە بەرزترین ئاستی بڕیاردانی یەکێتیدا ببیننەوە. سەرکەوتوو بوو لەوەدا کە یەکێتییە دڵسۆزەکان پەراوێز ناخرێن و هەموومان پێکەوە بڕیارمانداوە خزمەتکاری هاوڵاتیان بین بێجیاوازی ناوچەیی و ئینتیمای حیزبی و ئاینی. سەرکەوتوو بوو لە داڕشتنی بناغەیەکی پتەو بۆ سیاسەتی یەکێتی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق و نێودەوڵەتیدا.
ئێستا هەمووان چاودێری هەنگاوەکانی یەکێتی دوای کۆنگرەی پێنج دەکەن. هەربۆیە بەرپرسیارێتی سەرکردایەتی نویی یەکێتی لە هەموو کات قورسترە و دەبێت لە ئاستی چاوەڕوانی خەڵکدابن. دڵنیام یەکێتی لە دوای کۆنگرەی پێنجەوە بە سەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەتوانێت لە ئاست چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ئەندامان و جەماوەری یەکیتیدا بێت. دڵنیام یەکێتی لەمەودوا بە سەرکەوتنی گەورەتر روحی سەرۆک مام جەلال و شەهیدەکانمان شاد دەکات و سەری کەسوکاری شەهیدان و هەڤاڵان و ئەندامانی یەکیتی بەرزتر دەکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









