“ئەو ئەقڵەی ئێستا لە كەركوك دەسەڵاتدارە دژی مافی دانیشتوانە رەسەنەكەی كەركوكە”

SNN-عەلی حەمە سەعید
كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە ئاماژە بەوەدەكات دەسەڵاتداری ئێستای كەركوك هۆكاری جیاكاری و نادادپەروەرییەو دەستیان لە گۆڕینی گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی سنووری پارێزگای كەركوكدا هەبووە و چەندین گرێبەستی زەوییە كشتوكاڵییەكانی خاوەنە رەسەنەكانیان هەڵوەشاندۆتەوە، هاوكات جەختیش دەكاتەوە ئەو ئەقڵەی ئێستا كەركوك بەڕێوەدەبات دژی مافی دانیشتوانە رەسەنەكەیەتی.
بڕیارشوانی، كاندیدی ژمارە 18لەسەر لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە SNNی رایگەیاند: “ئەو ئەقڵەی ئێستا لە كەركوك دەسەڵاتدارە دژی مافی دانیشتوانە رەسەنەكەی كەركوكە و هۆكاری جیاكاری و نادادپەروەرییە و دەستیان لە گۆڕینی گرێبەستە كشتوكاڵییەكانی سنووری پارێزگای كەركوكدا هەبووە و چەندین گرێبەستی زەوییە كشتوكاڵییەكانی خاوەنە رەسەنەكانیان هەڵوەشاندۆتەوە و گرێبەستیان بۆ عەرەبی هاوردە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “ئێستا ململانێیەكی قورس لە نێوان خەڵكی هاوردە و دانیشتوانە رەسەنەكەی كەركوك هاتووەتە ئاراوە، خەڵكی هاوردە بۆ كەركوك دەیانەوێت بەم هەڵبژاردنە بیسەلمێنن كە ئەوان زۆرینەی خەڵكی كەركوكن و دانیشتوانە رەسەنەكەی كەركوك پشتگوێ بخەن، بۆیە زۆر گرنگە هاووڵاتیانی كورد بە گەرموگوڕییەوە بەشداری هەڵبژاردن بكەن و دەنگ بدەن بە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە كە ژمارەكەی 142 ووە”.
ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە ئەوەشی خستەڕوو، “دەسەڵاتی تاكڕەو و خۆسەپێن لە پارێزگای كەركوك لە پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیشدا جیاوازی گەورە دەكات بەجۆرێك ناوچە عەرەبییەكەن خزمەتگوزاری زیاتریان پێدەگات و ناوچە كوردییەكان و پێكهاتەكانی دیكە، پشتگوێ خراون، بۆیە داواكارین كە كەركوكییەكان ڕۆژی هەڵبژاردن بكەنە ڕۆژی گۆڕینی دەسەڵاتی تاكڕەو لە پارێزگاكەیان”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









