بەراورد بە ساڵی رابردوو نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵ زیادكرا، SNN نرخەكە بڵاودەكاتەوە

0
743

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی زۆربوونی تێچووی سەفەری حەج و هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی خزمەتگوزارییەكان نرخی رسومات لەلایەن سعودییەوە، وایكردووە كە نرخی تێچووی حەجی ئەمساڵ بەراود بە ساڵی ڕابردوو زیاد بكات، بەجۆرێك ئەمساڵ نرخی سەفەری حەج چوار هەزار و 800 دۆلار دەبێت بەڕێگای ئاسمانی و چوار هەزار دۆلاریش بە وشكانی.

شێخ نیاز نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی حەج و عەمرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی زیادكردنی باج و رسووماتەكانی حكومەتی سعودیە، تێچووی سەفەری حەجی ئەمساڵ بەراورد بە تێچووی ساڵی ڕابردوو زیادیكردووە، بەجۆرێك هاووڵاتییان دەبێت بڕی چوار هەزار و 800 دۆلار بدەن بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج لە رێگەی ئاسمانییەوە و هاوكات بە رێگەی ووشكانیش بڕەكەی چوار هەزار دۆلار دەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمساڵ 56 هەزار و 669 كەس ناویان نووسیوە بۆ ئەوەی فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، كە هەر كەسێك بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی حەج 25 هەزار دیناری لێوەرگیراوە، بەوەش داهاتی بەڕێوەبەرایەتییەكە تەنیا لەرێگەی پڕكردنەوە فۆرمی حەج ملیارێك و 400 ملیۆن دینار بووە.

بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، سعودیە خزمەتگوزارییەكان، رسوومات و بەگشتی خەرجییەكانی نزیكەی 265 بۆ 270 دۆلار زیادیكردووە ئەوەش وایكردووە نرخی حەج بە رێگەی ئاسمانی و وشكانیش زیاد بكات، لە كاتێكدا ساڵی ڕابردوو تێچووی حەج بڕی چوار هەزار و 500 دۆلار لەرێگەی ئاسمانییەوە و هاوكات بە رێگەی ووشكانیش بڕەكەی سێ‌ هەزار و800 دۆلاربوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this