
هه‌ڵبژاردن له عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رۆكى تیمى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق راگه‌یاند، نووسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه ناتوانین له رۆژى 25ى شوباتى 2024دا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین.
به‌پێى فه‌رمانى هه‌رێمى كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ركراوه، بڕیاربوو له رۆژى 25ى شوباتى 2024 هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3ى كانونى دووه‌م، عیماد جه‌میل، سه‌رۆكى تیمى رۆژنامه‌وانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق به كه‌ناڵى ته‌له‌فزیۆنى رووداوى راگه‌یاند، “نووسراومان بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه كه ناتوانین له رۆژى 25ى شوباتى 2024دا هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رین”.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه، رۆژى سێشه‌ممه 27ى كانونى یه‌كه‌م، داود سلێمان، بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، “بەهۆى تێکچوونى خشتەى کارى کۆمیسیۆن و دواکەوتنى بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵی لەسەر یاساى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، هەڵبژاردنەکە لەو وادەیە دوادەکەوێت کە بۆى دیاریکراوە”.
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ى ئاماده ده‌بن بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژارنه‌كه؟ داود سلێمان وتیشى: “ئەنجوومەنى کۆمیسیاران بۆ گۆڕانکاریکردن لە خشتەى ئەنجامدانى بۆ ئەو هەڵبژاردنە کۆدەبێتەوە”.
به وته‌ى بەڕێوەبەرى رێوشوێنەکان و مەشق لە کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، “كۆمسیۆن كاتى پێویستى له‌به‌رده‌ستدا نییه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
قسه‌كانى ئه‌و به‌رپرسه‌ى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق له‌كاتێكدایه، كه پاشنیوه‌ڕۆى 27ى كانونى یه‌كه‌م ، دادگاى فیدراڵى عێراق بۆ جارى حه‌وته‌م بڕیاردانى له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و پرسى كورسى كۆتاكان دواخست بۆ 21ى كانونى دووه‌مى 2024.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









