“هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو”

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەبەوەدەكات سەرەتای هەفتەی داهاتوو شاندێكی هەرێم دێنە بەغدا و چاوەڕوان دەكرێت تا یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم حكومەتی عێراق مانگانە بڕێك پارە بۆ حكومەتی هەرێم بنێرێت، جەختیش دەكاتەوە كە هەمواركردنەوەی یاسای بودجە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: پێشتر حكومەتی هەرێم بەڕەسمی داوای لە حكومەتی عێراق كردووە بۆ ماوەی شەش مانگ قەرزی پێبدرێت، بەڵام تەنها بۆ ماوەی سێ مانگ بڕیاری لێدرا و سێ مانگەكەی دیكە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە رەزامەندی لەسەر نەدراوە، بۆیە چاوەڕوان دەكرێت هەتا یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە حكومەتی عێراق مانگانە بڕێك پارە بۆ حكومەتی هەرێم بنێرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندێك لە هەرێمی كوردستانەوە سەردانی بەغدا بكەن بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەك بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هاوكات بڕیاریشە لە داهاتوویەكی نزیكدا یاسای بودجە بێتە پەرلەمان و خوێندنەوەی بۆ بكرێت، بەڵام هەتا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم و سێیەمی بۆ دەكرێت، پێدەچێت چەند هەفتەیەك بخایەنێت، بۆیە چاوەڕواندەكرێت لەسەرەتای مانگی داهاتوو دا یاسای بودجە هەموار بكرێتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی بەلای ئێمەی پەرلەمانتارانی كوردەوە گرنگە ئەوەیە فەرمانبەرانی هەرێم وەك فەرمانبەرانی عێراق مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، بۆیە دەبێت مووچەی فەرمانبەران جیابكرێتەوە لە خەرجییەكانی دیكە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









