عەمید سالار عەبدوڵا: سەرباری گرانبوونی نرخی دەرهێنانی پاسپۆڕت، رێژەی دەرهێنانی زۆر بەرزتر بووەتەوە

SNN-عەلی حەمەسەعید
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات پاسپۆرتی ئەلیكترۆنی كوالێتی زۆربەرزە، هەر ئەمەش وایكردووە نرخەكەی لە 25 هەزارەوە بۆ 91 هەزار بەرز ببێتەوە، جەختیش دەكاتەوە كاتێك نرخی پاسپۆرت بەرزبووەتەوە واپێشبینیمان دەكرد سەردانی هاووڵاتییان بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت كەمبێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە ڕێژەكە زۆر بەرزبووەتەوە.
عەمید سالار عەبدوڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو سیستەمەی ئێستا كاری پێدەكەن بۆ دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت سیستەمێكی نوێی عێراقیە لەگەڵ كۆمپانیایەكی فەڕەنسی گرێبەستی بۆ كراوە، بەڵام نرخەكەی بەرز بووەتەوەكاتێكیش پاسپۆرت لە 25 هەزار دینارەوە كرا بە 91هەزار دینار نووسراومان كرد بۆ بەغداد داوامان كرد ئەو نرخە گۆڕانكاری تێدا بكرێت، بەڵام ئەوان وەڵامیان داینەوە كوالێتی و تێچووەكەی زۆربەرزە و ئەوئامێرانەی لەناو فەرمانگەكانی پاسپۆرتدان كوالیتیان زۆر بەرزە ئەوەش وادەكات نرخەكەی بەرزبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كاتێك نرخی پاسپۆرت بەرزبووەتەوە واپێشبینیمان دەكرد سەردانی هاوڵاتییان بۆ فەرمانگەكان بەمەبەستی دەرهینان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت كەم ببێتەوە، بەڵام بە پێچەوانەی پێشبینییەكانمان ڕێژەكە زۆر بەرزبووەتەوە، هۆكاری ئەو ڕێژە زۆرەی دەرهێنان و نوێكردنەوەی پاسپۆرت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە كوالێتی و دیزاینی پاسپۆرتەكە زۆر بەرزە، بەجۆرێك هەمان ئەوە پاسپۆرتەیە لە وڵاتانی ئەوروپا بەكاردەهێنرێت، ئەوەش وادەكات ئاسانتر فیزات دەستبكەوێت، هەروەها تەزویر نەكرێت.
بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پاسپۆرتە نوێیەكە لە فڕۆكەخانەكان دەچیتە دەرگای ئەلیكترۆنی، ناچیتە بەردەم چێك پۆینتی پاسپۆرت، پێت ناڵێن لە كوێوە هاتویت بۆ كوێ دەڕۆیت چۆن فیزات وەرگرتوە، هەموو ئەوانە نامێنن، ئەو کاتەشی لەم بینایە پاسپۆرتەكە چاپدەكرێت، نامەیەكی مۆبایلت بۆ دێت ئاگادارت دەكاتەوە لە تەواوبونی پاسپۆرتەكەت، هەروەها هێشتا پاسپۆرتەكەت وەرنەگرتوە هەموو زانیارییە كەسیەكانی تۆ لەسەرانسەری جیهاندا بڵاوبوەتەوە، هەموو ئەوانە وایكردوە نرخەكەی بەرزبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









