کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت

SNN-
کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێش باران بارین بەردەوام دەبێت و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێ،
شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت: سبەینێ لە هەندێک ناوچە نزیکەی 2 مەتر بەفر دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 11ی کانوونی دووەمی 2024، کەش هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ باران بارین لەهەندێ کاتی جیاجیا بەشێوەی نمە باران لە هەندێ کات و هەندێ ناوچە بارانی مامناوەند دەبێت، باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکانی هەرێم دەبێت، بەڵام بەئاستی جیاجیا، لەسەر لووتکەی شاخە بەرزە سنوورییەکان بەفر بارین دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (2 -1) پلە.
هەروەها سبەی هەینی 12ی کانوونی دووەمی 2024، کەش بەدرێژای کاتەکان هەوری تەواو دەبێت، باران بارین لەهەندێ کات لەسەر ناوچە جیاجیاکان بەشێوەی نمە باران و بارانی مامناوەند دەبارێت، لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین و بارانی مامناوەند دەبێت وپلەکانی گەرماش نزم دەبێتەوە بە (1-2 ) پلە
لای خۆشییەوە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، لە ماوەی ڕۆژانی ھەینی تا یەکشەممە پێشبینی بەفرێکی چڕ و سپی پۆشبوونی سەنتەری ئەم ناوچانە دەکەین: ئامێدی، مێرگەسوور، بامەرنێ و کانی ماسێ، لەگەڵ تەواوی بەرزاییەکانی سەروو 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەفر بارینی چڕ دەبێت.
ئاراس جەبار، وتیشی، لە ھەمان ماوەی ئەو سێ ڕۆژەدا پێشبینیمان وایە بەفر لە سەنتەری ئەم ناوچانەشدا ببارێت بەشێوەی ناوبەناو بە تێکەڵی لەگەڵ باران واتا ئەگەری سپی پۆشبوونیان کەم دەبێت لە پێنجوێن، چەمانکێ، سیدەکان، قەسرێ، چۆمان، مانگێش، گەرمک، بەرزنجە، سەرسنگ لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لە بەرزایەکانی نێوان 1000 بۆ 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەفر و بارانی تێکەڵ دەبارێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی ئەو شارەزایەی کەشناسی رێژەی بارانبارین، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان ئەگەری 20 بۆ 40 ملم دەبێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە ئەگەری 40 بۆ 80 ملم، لە سنووری پارێزگای دھۆک و ھەولێر ئەگەری 40 بۆ 10 ملم و لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر لە 200 ملم، لە سنووری ئیدارەی راپەرین ئەگەری 60 بۆ 150 ملم و لەناوچە شاخاویەکان زیاتر لە 250 ملم دەبێت.
سەبارەت بە رێژەی بارینی بەفر ەشڵێت:” لە زنجیرە چیا بەرزەکانی ناوچە سنوورییەکاندا ئەگەری بارینی زیاتر لە 2 مەتر دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی دیکەشدا 10 تا 40 سانتیمەتر، کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین تا ئێوارەی رۆژی یەکشەممە بەردەوامی دەبێت و لە 15ی مانگەوە کەش لە تەواوی ناوچەکانمان سەقامگیر دەبێتەوە”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 14 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 10 پلەى سیلیزى
دهۆک : 10 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 10 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 7 پلەى سیلیزى
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









