“بڕیارەكەی حكومەتی عێراق وادەکات ئەمساڵ دابەشكردنی مووچە گرفتی ئەوتۆی نەبێت”

د. نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بڕیاری ناردنی بڕی 618 ملیار دینار بۆ ئەم مانگە لە چوارچیوەی پشكی هەرێمی كوردستانە كە ڕێژەكەی دەكاتە لە 12.67٪ خەرجی فیعلی، بۆیە حكومەتی عێراق چیدیكە قەرزی 700 ملیار دیناری بە هەرێم نادات، ئەگەر ئەم ناردنی پارەیە گرفتی بۆ دروست نەكرێت ئەمساڵ دابەشكردنی مووچە گرفتی ئەوتۆی نابێت.
د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو پشكەی بۆ هەرێمی كوردستان دیاری كراوە لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتی كە بڕەكەی لە %12.67 بۆ ئەم مانگە پشكی هەرێم بریتیە لە 618 ملیار دینار ئەو ڕێژەیەش لە خەرجی فیعلی دەرهێندراوە و مانگانەش بە گوێرەی خەرجی حكومەتی عێراق گۆڕانكاری بەسەر بڕی ئەو پارەیە دێت كە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، تا ئەوكاتەی هەمواری پرۆژەیاسای بودجە دەكرێتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەخرێتە سەر بودجەی حاكیمە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیران هەتا یاسای بودجە هەموار دەكرێتەوە و رێككەوتنی لەسەر دەكرێت و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی حاكیمە جیادەكرێتەوە، حكومەتی عیراق مانگانە ئەو بڕە پارەیە وەك پشكی خۆی بۆ هەرێم دەنێرێت، نەك وەك قەرز، ئەوەش هەنگاوێكی باشە بۆ ئەوەی لەمساڵدا گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بكرێت.
بەرپرسێكی وەزارەتی داریی بە SNNی ڕاگەیاند: بڕی ئەو 618 ملیار دینارەی كە بۆ ئەم مانگە بڕیاری لەبارەوە دراوە بەشی دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی هەرێم ناكات، چونكە بۆ دابەشكردنی مووچە پێویستمان بە زیاد لە 900 ملیار دینارە، بەو پێیەی كە ماوەی دوو مانگە مووچە دابەشنەكراوە لە ئێستادا زیاد لە 300 ملیار داهاتی ناوخۆ لەبەردەستە و بۆ ئەم مانگە هیچ گرفتێك بۆ كورتهێنانی مووچە نابێت.
ئەوەشی خستەڕوو، بە گەیشتنی پارەكە لە بەغداوە كە پێدەچێت بكەوێتە هەفتەی داهاتوو لیستی مووچە بڵاودەكرێتەوە و دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









