بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بۆ هەرزانكردنی نان و سەمون لە هەولێر نەخرایە بواری جێبەجێكردنەوە

نانی بازاڕی
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە لەلایەن پارێزگاری هەولێرەوە فشارێكی زۆر خرایە سەر خاوەن نانەواكانی سنووری پارێزگای هەولێر بۆ ئەوەی نرخی نان و سەمون هەرزان بكەن 10 نان و سەمەون بكەن بە هەزار دینار، بەڵام بەوتەی نانەواكانی هەولێر بەبێ ئەوەی هیچ بەڵێنێك جێبەجێ بكەن كە پێیان دراوە لە هەرزانكردنی سوتەمەنی و نرخی ئارد نەتواندرا ئەو بڕیارە جێبەجێبكرێت.
ئاری مەحمود، خاوەن یەكێك لە نانەواكانی هەولێر بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارەی كە لە دوو هەفتەی ڕابردوو لەلایەن سەرۆكی حكومەتەوە دەركرا بە هەرزانكردنی نان و سەمون بە جۆرێك نرخی 10 نان و سەمون بكرێت بەهەزار دینار، ئێمە نەچووینەتە ژێرباری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارەوە هەرچەندە لەلایەن پارێزگاری هەولێریشەوە فارێكی زۆرمان لەسەر كرا بۆ ئەوەی بە هەر نرخێك بێت بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت نەشكێنین بەڵام ئێمە بە پارێزگار و لایەنە پەیوەندیدارەكانمان ڕاگەیاند وەرن خۆتان بڕیار بدەن بەبەرچاوی خۆتانەوە فەردەیەك ئارد دەكەین بەنان و 10 نانی دەدەین بە هەزار دینار ئەگەر زەرەرمان نەكرد ئامادەین ئەو بڕیارە جێبەجێ بكەین.
ئاماژەی بەوەشكرد، دوای ئەوەی پارێزگاری هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەكان دڵنیابوونەوەی لەوەی ناتواندرێت بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت جیبەجێبكرێت، بەڵێنی ئەوەیان پێداین كە لەبەرامبەر هەرزانكردنی نان و سەمون ئەوانیش نرخی سوتەمەنی و نرخی ئاردیان بۆ هەرزان دەكەن، بەڵام دواجار نەیانتوانی ئەو بەڵێنەش جێبەجێ بكەن بۆیە دواجار بڕیارەكە جێبەجێنەكراو ئێستا هەشت نان و سەمون بە هەزار دینارە.
ئەو خاوەن نانەوایەی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكەی سەرۆكی حكومەت بەجۆریك بوو كە دەیەوێت 10 نان و سەمون بكرێتە هەزاردینار، كە كێشیان 900 گرام بێت بە بێ ئەوەی بۆچوونی ئێمە وەربگیرێت لەو بڕیارەدا بۆیە دواجار نەتواندرا جێبەجێبكرێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









