راگهیهنراوێك له حكومهتى ههرێمهوه لهسهر ناردنى پارهى مووچه و بودجه له بهغداوه

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانى حكومهتى ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: KRG
SNN
كهمێك لهمهوبهر پێگهى فهرمى حكومهتى ههرێمى كوردستان له راگهیهنراوێكدا ناوهڕۆكى كۆبوونهوهى ئهمڕۆى ئهنجوومهنى وهزیرانى حكومهتى ههرێمى ئاشكرا كرد و رایگهیاند، پێویسته هەرچی زووە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات.
له بهشێكى راگهیهنراوهكهدا كه ئهمڕۆ چوارشهممه 31ى كانونى دووهم، بڵاوكراوهتهوه هاتووه، “ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە شایستەی خۆی دەزانێت لە بەرانبەر بەجێگەیاندنی پابەندییەکانی، بەشەبودجە و مووچەی شایستەی خۆی بۆ بنێردرێت هاوشێوەی سەرتاسەری عێراق، كە مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی ئەم دواخستن و بیانوو و رێکارانەوە، ماوەیەکی زۆرە مووچەکەنیان دواکەوتووە و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر ژیان و بژێوی دروست کردوون، ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەرچی زووە دوا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ جێبەجێ بکات و لە هەمان کاتیشدا هەرچی زووە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات بەوشێوەی لەسەری رێكکەوتوین و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات بۆ پەسەندکردنی تاکوو چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە دەست بێ بودجەیی و بێ مووچەییەوە زیانی زیاتریان بەرنەکەوێت و چارەسەرێکی بنەڕەتیى ئەم بابەتە بکرێت، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانیش بووە بە زیادەوە جێبەجێ کراوە چ لە پێشکەشکردنی زانیاری لەسەر میلاکی گشتی و داهات و خەرجییەکانی هەرێم و واڵاکردنی دەرگا و تۆماری دامەزراوەکانی هەرێم بۆ وردبینیى چاودێریى دارایی فیدراڵ، بۆیە هیچ پاساو و بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نەماوەتهوه بۆ دواخستنی هەموارکردنی یاسای بودجە و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریهتی خۆی لە بەرانبەر دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان هەروەک لە دەستووردا جێگیر کراوە.
دهقى راگهیهنراوهكه
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/31، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
لە سەرەتای کۆبوونەوەدا، سەرۆکوەزیران تیشکی خستە سەر بەشداری و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیى سەرۆکوەزیران لە کۆڕبەندی ئابووریى جیهانیی داڤۆس لە وڵاتی سویسرا لە رۆژانی .2024/1/19-15
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە کۆڕبەندی داڤۆس، یەکێکە لە گردبوونەوە گرنگەکان لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە بەشداریکردنی هەرێمی کوردستان لەو جۆرە کۆڕبەند و کۆنفرانسانەدا، گرنگییەکی زۆری هەیە و نیشانەی پێگەی گرنگی هەرێمە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا. سەرۆکوەزیران گوتیشی بۆ یەکەم جار ئەمساڵ لە داڤۆس، (ماڵی کوردستان)مان بە بەشداری و ئامادەبوونی چەندین وەبەرهێنەری کوردستانی کردەوە بە ئاراستەی دروستکردنی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی لە نێوان کەرتی تایبەتی کوردستان و وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە و پەرەپێدانی پرۆسەی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و رەخساندنی دەرفەت و هەلی کاری زیاتر.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە بابەتی سەرەکیى کۆبوونەوەکانمان لە داڤۆس لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی جیهان، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و کۆتاییهێنان بوو بەو هێرش و پەلامارانەی دەکرێنە سەر هەرێم، جەختیشی کردەوە کە هاوسۆزییەکی زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبوو، بەتایبەتی کە هێرشی ناڕەوا و بێپاساو دەکرێتە سەر هاووڵاتییانی سڤیلی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکوەزیران دووبارە بە ناوی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری شەهید پێشڕەو دزەیی و هەموو شەهیدانی دیکە کرد کە بوونە قوربانی هێرش و زوڵم و ستەمێکی زۆر گەورە لە دژی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی دووەمدا، دوا پەرەسەندنەکانی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ سەبارەت بە بودجە و مووچە و تێچووی بەرهەمهێنان و نەوتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا کە لەلایەن کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت و وەزیرە پەیوەندیدارەکانەوە خرایەڕوو.
ئەندامانی شاندی دانوستان و وەزیرە پەیوەندیدارەکان، جەختیان کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و هەرێمی کوردستانیش پڕۆژەی خۆی سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی فیدڕاڵی پێشکەش بە لایەنی فیدڕاڵی کردووە بە ئاراستەی لابردنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی لە یاسای ئێستای بودجەی فیدڕاڵ هەن کە رێگرن لە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێم بەگوێرەی تەرخانکراوی خشتەکانی بودجە، لەپێش هەموویشیانەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کە سەرەڕای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ بە تەمویلکردنی هەرێم بە بەشێک لە خەرجیى مووچە لە رۆژی 1/14 بەڵام بە داخەوە دوای تێپەڕبوونی 17 رۆژ تا ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان بە شایستەی خۆی دەزانێت لە بەرانبەر بەجێگەیاندنی پابەندییەکانی، بەشەبودجە و مووچەی شایستەی خۆی بۆ بنێردرێت هاوشێوەی سەرتاسەری عێراق، كە مووچەخۆرانی هەرێم بەهۆی ئەم دواخستن و بیانوو و رێکارانەوە، ماوەیەکی زۆرە مووچەکەنیان دواکەوتووە و کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر ژیان و بژێوی دروست کردوون، ئەنجوومەنی وەزیران دووپاتی دەکاتەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی فیدراڵ هەرچی زووە دوا بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ جێبەجێ بکات و لە هەمان کاتیشدا هەرچی زووە ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، هەمواری یاسای بودجە پەسەند بکات بەوشێوەی لەسەری رێكکەوتوین و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بکات بۆ پەسەندکردنی تاکوو چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان بە دەست بێ بودجەیی و بێ مووچەییەوە زیانی زیاتریان بەرنەکەوێت و چارەسەرێکی بنەڕەتیى ئەم بابەتە بکرێت، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانیش بووە بە زیادەوە جێبەجێ کراوە چ لە پێشکەشکردنی زانیاری لەسەر میلاکی گشتی و داهات و خەرجییەکانی هەرێم و واڵاکردنی دەرگا و تۆماری دامەزراوەکانی هەرێم بۆ وردبینیى چاودێریى دارایی فیدراڵ، بۆیە هیچ پاساو و بیانوویەک بۆ حکومەتی فیدڕاڵ نەماوەتهوه بۆ دواخستنی هەموارکردنی یاسای بودجە و بەجێگەیاندنی بەرپرسیاریهتی خۆی لە بەرانبەر دابینکردنی بودجەی هەرێمی کوردستان هەروەک لە دەستووردا جێگیر کراوە.
بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردن لەبارەی پێشنیاری وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی گرێبەستەکانی پەیوەندیدار بە پڕۆژەکانی ماستەرپلانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار خرایە ڕوو، کە تێیدا کێشە و گرفت و پێشنیاری چارەسەر بۆ دەستپێکردنەوەی ئەو گرێبەستانە خرانە ڕوو بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی ماستەرپلان لەچوارچێوەی نەخشەی پەسەندکراو کە گرنگییەکی زۆری هەیە و بنەمای پێشخستن و رێکخستنی تەواوی سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی شار و شارۆچکەکانی هەرێمە و زامنی ئاراستەی فراوانبوون و بووژاندنەوەیە بۆ مەودایەکی درێژخایان بە رەچاوکردنی گۆڕانکارییە ئابووری و ژینگەیی وکۆمەڵایەتییەکان و دوور لە بەکارهێنانی نادروستی زەوی گشتی و بە رێگەگرتن لە زێدەڕۆیی و گەشەسەندنی هەڕەمەکی و بێ پلانیی سێکتەرەکان.
وێڕای ئەوەی حکومەت و هەرێمی کوردستان بە بارودۆخێکی سەختی دارایی تێدەپەرێت، بەڵام بەهۆی کاریگەریى ماستهرپلان وەک بنەمایەک بۆ پێشخستن و رێكخستنی تهواوی سێكتهره خزمهتگوزارییهكانی شار و رێكخستنهوهی بەكارهێنانی زهوی و ئاراستهی فراوانبوون و بووژاندنهوهی شار، هەروەها بابهتهکە كاریگهری لهسهر ئهركـ و ئهدای وهزارهتی شارەوانی و گەشتوگوزار ههیه و ئهو پڕۆژانهی كه گرێبهستیان لهسهر ئهنجامدراوه به راگیراوی ماونهتهوه بارگرانی له ههموو روویهكهوه لهسهر حكومهت دروست كردووه.
بۆیە لە دوای گفتوگۆکردن و راگۆڕینەوە، ئەنجوومەنی وەزیران پێشنیارەکانی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پەسەندکرد و وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد کە بەگوێرەی تایبەتمەندی و توانای داراییى بەردەست رێکاری پێویست بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکان بگیرێنە بەر.
لە دوا بڕگەی کۆبوونەوە، رەشنووسی کۆتایی (ڕێنمایی کارکردنی کرێکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان) خرایەڕوو کە لەلایەن لیژنەیەکی وەزاریی هاوبەش ئامادە کرابوو کە تێیدا رەچاوی ئەو تێبینیانە کرابوو کە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانەوە لە ماوەی پێشوو ئاراستەی سکرتاریەتیى ئەنجوومەنی وەزیرانیان کردبوو.
ئەنجوومەنی وەزیران بە کۆی دەنگی ئامادەبووان رەشنووسەکەی پەسەند کرد کە ئامانج لێی ڕێکخستنەوەی دەستی کاری بیانییە لە هەرێم بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ پێداویستیەکانی بازاڕی کار و رێکخستنەوەی پەیوەندیی گرێبەستی نێوان خاوەنکار و کرێکاری بیانی و کۆمپانیای هێنەری کرێکاری بیانی بە شێوەیەکی هاوسەنگ کە مافی هەمووانی تێدا پارێزراو بێت و پابەندیەکانی هەمووان ئاشکرا بێت و لە کاتی سەرپێچی رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی ببنەوە، لە هەمان کاتدا رێنماییەکان بنەماکانی پاراستنی مافی کرێکاری خۆماڵی لەخۆ گرتووە و پێدانی هەلی کار بە کرێکاری بیانی تەنها لەو دەرفەت و بوارانە دەبێت کە کرێکاری خۆماڵی ناتوانێت پڕیان بکاتەوە، لە هەمان کاتدا پاراستنی مافەکانی کرێکاری بیانی بەگوێرەی پێوەرە نێودەوڵەتییە کارپێکراوەکان لەچوارچێوەی رێکەوتننامە جیهانییەکان بەشێکی گرنگی رێنماییەکە پێک دەهێنێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









