پەروەردەی سلێمانی لەبارەی کەمکردنەوەی پرۆگرامی خوێندنەوە بڕیاریدا

SNN
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى له رێگه‌ى نوسراوێكه‌وه بۆ کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنی پۆلی نۆی بنەڕەتی، بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پەروەردەکەی ئاگادار دەکاتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی شوبات، دڵشاد عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتىی په‌روه‌رده‌ى سلێمانى، نووسراوێکی ئاڕاسته‌ى هه‌ر یه‌ك له په‌روه‌رده‌كانى (رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا، ده‌ربه‌ندیخان، چه‌مچه‌ماڵ، پێنجوێن، شارباژێر، شاره‌زور، سه‌یدسادق، دوكان و قه‌ره‌داغ) كردووه، لە كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن ئاگاداری کردوونەتەوە.
لە نوسراوەکەدا کە ئاڕاستەی 10 بەڕێوەبەرایەتی سنوری پەروەردەکەی کراوە تیایدا هاتووە، “ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه، كه كه‌مكردنه‌وه‌ى پرۆگرامه‌كانى خوێندن، پۆلى نۆى بنه‌ڕه‌تى ناگرێته‌وه و هیچ وانه‌یه‌كى پۆلى نۆیه‌م كورتناكرێته‌وه.”
لەلایەکی ترەوە، دوێنێ چوارشەممە 7ی شوباتی 2024، وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد، پێنجشەممە 8ی شوبات، کۆتا وادەی داخڵکردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستەمی ئی- پەروەردەم ، لەپاش کاتژمێر 6ی ئێوارەوە داخڵکردنی داتا ڕادەگیرێت و کار بە هیچ داتایەکی دیکە ناکرێت بە دەر بێت لە داتای سیستەم.
نزیکەی پێنج مانگ دەبێت مامۆستایانی سنووری پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە، کاتێکی زۆری خوێندن رۆشتووە، بەڵام لە ئێستادا زۆرینیە خوێندگەکانی سلێمانی دەستیان بە دەوام کردووەتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









