تەنیا لە مانگی ڕابردوودا نزیكەی 70 حاڵەتی توندوتیژی دژ بەی پیاوان ئەنجامدراون

بورهان عەلی
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو بارودۆخە ئابوریی و سیاسی و كۆمەڵایەتییەی كە بەرۆكی هاووڵاتیانی گرتووە ڕۆژانە حالەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان ڕوو لە زیاد بوون دەكەن، بەجۆرێك ڕۆژانە زیاد لە هەشت حاڵەت تۆماردەكرێن و تەنها لە مانگی ڕابردووشدا نزیكەی 70 حاڵەت تۆماركراون و دوو پیاویش كوژراون، ساڵی ڕابردووش 619 سكاڵا و حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان تۆماركراون و 67 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوانیش هەبووە.
بورهان عەلی، سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: حاڵەتەكانی توندوتیژی دژ بە پیاوان ڕۆژانە ڕوو لە زیاد بوون دەكەن ئەوەش بەهۆی ئەو بارودۆخە دارایی و بارەكۆمەڵایەتی و دۆخە سیاسەییەی بەسەر هەرێمی كوردستاندا هاتووە بەجۆرێك تەنها لە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا 69 سكاڵای توندوتیژی بەرامبەر پیاوان لەلای ئێمە تۆمار كراون، هەروەها هەر لەمسالدا دوو حاڵەتی خۆ كۆشتنی پیاوانیش تۆماركراون.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی ئێمە، هیچ هۆكارێكی پاڵنەر بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژییە خێزانییەكان لە كۆمەڵگەی كوردیدا بەرجەستە نەبووە و دابین نەكراوە، تا توندوتیژییەكان ڕوو لە كەمبوونەوە بكەن بەو هۆیەشەوە رۆژانە پێنج تا هەشت كەیسی توندوتیژیمان بۆ دێت، دیارترین ئەو توندوتیژییانەش سووكایەتی پێكردن و دەركردن و دەستوەردان لە ژیانی هاوسەرگیری دەگرێتەوە.
سەرۆكی یەكێتی پیاوانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی رابردوودا 619 سكاڵا و حاڵەتی توندوتیژی دژی پیاوان تۆماركراون و 67 حاڵەتی خۆكوشتنی پیاوانیش هەبووە، هەروەها هەشت پیاو لەلایەن هاوسەر یان و كەسوكاری منداڵەكانیانەوە كوژراون، هاوكات لە كۆی ئەو توندوتیژیانە 49 پیاوی بە تەمەن لە ماڵەوە دەركراون، هەروەها 51 خیانەتی هاوسەری تۆماركراون و 12 حاڵەتی توندتوتیژی جەستەی بەرامبەر بە پیاوان تۆماركراون، لەگەڵ ئەوەشدا17 حاڵەتی توندوتیژی دەروونی و سێكسی دژی پیاوان تۆماركراون و نۆ كەیسی دەستبەسەرداگرتنی مووچەی پیاوانیش لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە تۆماركراوە و 229 حاڵەتی دەستوەردانی كەسوكاریش لە ژیانی خێزانی هەبووە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
8كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









