بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى: خەمی کەرکوک خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە دەستوورییەکانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ى تێپه‌ڕینى 20 ساڵ به‌سه‌ر موافه‌عه مێژووییه‌كه‌ى سه‌رۆك مام جه‌لال له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى حكوم بۆ سه‌لماندنى كوردستانى بوونى كه‌ركوك به‌یاننامه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 9ى شوبات، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان به‌یاننامه‌كه‌ى بڵاوكرده‌وه، له به‌شێكیدا هاتووه، “کەرکوکی قودسی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆک مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی کەرکوک و خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا دەکەین”.
ده‌قى به‌یاننامه‌كه…
ئەمڕۆ بە شانازییەوە یادی 20 ساڵەی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆک مام جەلال لە ئەنجوومەنی حوکم دەکەینەوە، یادی ئەو رۆژەی سەرۆک و رابەرمان بە نەخشە و بەڵگەی مێژووییەوە کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماندەوە.
کەرکوکی قودسی کوردستان بەشێکی گەورە و گرنگی خەباتی سیاسیی سەرۆک مام جەلال بوو، ئەمڕۆش ئێمە بە هەمان وزە و رۆحییەتەوە درێژە بەو سیاسەتە دەدەین و خەبات لەپێناو سەربەرزیی و سەرفرازیی کەرکوک و خەڵکە تێکۆشەرەکەیدا دەکەین.
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمیشە لە کەرکوک و لەناو دڵی خەڵکە خۆڕاگرەکەیدا بووە، خەمی کەرکوک خەمی ئێمەیە و گەیشتن بە مافە یاسایی و دەستوورییەکانیشی لە ئەستۆی ئێمەیە.
ئێمە دەمانەوێت کەرکوک وەک هەمیشە نموونەی باڵای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان بمێنێتەوە و خەباتیشی بۆ دەکەین، کەرکوک ئەو شارە بێت کە هەموو دانیشتووانەکەی بەسەرجەم نەتەوە و پێکهاتەکانەوە دوور لە ناکۆکی، بە خۆشەویستی و بەرپرسیارێتییەوە کار بۆ داهاتوویەکی پرشنگدارتر بکەن و کەرکوک ببێتەوە بەو شارەی هەمووان خەونی پێوەدەبینن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









