ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانى عێراق تاوتوێى ده‌ركردنى هاوپه‌یمانان ده‌كات

ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق | فۆتۆ:
SNN
103 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژوویان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى حكومه‌ت ناچار بكه‌ن له ماوه‌ى چوار مانگى داهاتوودا هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌عێراق ده‌ربكه‌ن.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕى حه‌ماس و ئیسرائیل له 7ى تشرینى دووه‌مى 2023، گروپه‌كانى سه‌ربه مقاوه‌مه‌ى ئیسلامى هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا ده‌ستپێكردووه. له ده‌رئه‌نجامى ئه‌وه‌شدا، شه‌وى 2ى شوبات، هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق و سوریا به 125 مووشه‌ك زیاتر له 85 بنكه‌ى گروپه چه‌كدارییه‌كانى نزیك له ئێرانیان كرده ئامانج و كوژراو و بریندارى لێكه‌وته‌وه. پاش تێپه‌ڕینى پێنج رۆژ ئه‌مریكا لە ناوچەی مەشتەلی ڕۆژهەڵاتی بەغدا ئۆتۆمبێلى دوو سه‌ركرده‌ى حیزبوڵاى عێراقیی به ناوه‌كانى ئەبو باقر ساعدی و ئەرکان عەلیاوی كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا هه‌ردووكیان گیانیان له‌ده‌ستدا. ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ى له سوریا چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى سوپاى پاسداران كرانه ئامانج.
بۆردومانه‌كانى ئه‌مریكا له‌نێو خاكى عێراق واى كردووه، 108 ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژوو كۆبكه‌نه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌چوونى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى “تاوتوێكار”ى له‌نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌مه‌به‌ستى تاوتوێكردنى پێشلكردنى سه‌روه‌رى خاكى عێراق.
كۆبوونه‌وه‌كه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى نائاساییه و بڕیارى تێدا نادرێت، له‌لایه‌ن موحسین مه‌نده‌لاوى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
به‌پێى زانیارییه‌كان، “هیچ ئه‌ندامێكى كوردى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق واژووى له‌سه‌ر یاداشته‌كه نه‌كردووه، به‌ڵام بایكۆتیشى ناكه‌ن و به‌شدار ده‌بن تێیدا”.
بڕیاره كۆبوونه‌وه‌كه، كاتژمێر 5:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 10ى شوبات، به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌باره‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌وه، موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامى لیژنه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ڵێت: “كۆبوونه‌وه‌كه تاوتوێكارییه و پێناچێت بڕیارى لێبدرێت”.
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
3كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









