فراکسیۆنی یەکێتی بەشداری کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەکات

فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەكانی وڵاتان بۆسەر خاكەكەی و بە ئامانجگرتنی كەسانی سیاسی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەو پرسە ئەنجام بدات و باسیش لە كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان بكرێت لە عێراق، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیش لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەرچەندە واژوومان نەكردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنەكە بەڵام بەشداری كۆبوونەوەكە دەبین.
سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ڕاستە ئێمە واژوومان نەكردووە بۆ ئەوەی دانیشتنێكی تایبەت بەڕێوەبچێت لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و هەروەها بابەتی هێرشە ئاسمانییەكان بۆ سەرخاكی عێراق، بەڵام بەشداری كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆش دەكەین چونكە وەك فراكسیۆنی یەكێتی پێمان وایە بەشداری هەر كۆبوونەوەیەك بكەین كە پەیوەندی بە پرسێكی گرنگی هاووڵاتیانەوە هەبێت و پێمان باش نییە كۆبوونەوەكان بایكۆت بكەین لەژێر هەر بیانوویەكدا بێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێمان وایە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق هاوشێوەی كۆبوونەوەكانی دیكە كەلەسەر هەمان بابەت لە خولەكانی پێشتر ئەنجام دراون هیچ دەرئەنجامێكی ئەوتۆیان نابێت و تەنها چەند ڕاسپاردەیەك دەردەكرێن كە دواجار كاریان لەسەر ناكرێت، چونكە تەنها لەلایەك ئەو هێرشانە ئەنجام نادرێن بەڵكوو لەلایەن ئێران و توركیا و ئەمەریكاوە ئەو هیرشانە ئەنجام دەدرێن و كەسانی سیاسی دەكرێنە ئامانج.
وتەبێژەكەی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی داواكردن بۆ كردنەدەرەوەی هیزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق، ئەمە بابەتێكی مەترسیدارە چونكە هێشتا بەكردەیی هیچ هەنگاوێك نەنراوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان چی ڕوودەدات، بۆیە دەبێت پێش ئەوەی بڕیارێكی لەو شێوەیە بدرێت زەمینە سازی باش بكرابێت بۆ جێگرتنەوەی ئەو هێزانە كە تا ئێستا ئەمە نەكراوە بۆیە پیناچێت ئەو بابەتەش یەكلایی بكرێتەوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
22كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
تشرینی یهكهم 24, 2026كەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









