سۆران عومەر “بەشدارینەکردنی کورد لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەران شیعەکانی توڕەکردووە”

سۆران عومهر، ئهندامى فراكسیۆنى كۆمهڵ له پهرلهمانى كوردستان
SNN
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، بەشدارینەکردنی فراکسیۆنە کوردیەکان لەکۆبونەوەی 10ی ئەم مانگە فراکسیۆنە شیعەکانی نیگەران کرد و دەڵێن، لە ھەمواری یاسای بودجەدا دژی کورد ھەڵوێست وەردەگرن.
سۆران عومەر، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەری لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بایکۆتکردنی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لەلایەن بەشێک لە فراکسیۆنە کوردییەکانەوە لایەنە شیعەکانی توڕەکردووە و ھەڕەشەی ئەوەیان کردووە لە ھەمواری یاسای بودجەدا دژی کورد ھەڵوێستیان دەبێت.
دەشڵێت، “بەشدارینەکردنی سوننەکانیش گرفت بۆ پێدانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەن بە ئەوان دروست دەکات”.
دەشڵێت، لەگەڵ فراکسیۆنی یەکگرتوو یاداشتێکیان پێشکەشکردوە و تیایدا ھاتووە، ئەوەی ئێستا لەعێراق رودەدات شەڕێکی رانەگەیەندراوە و یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکان ھێنراونەتە عێراق و ھەرێمەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئێران و تورکیا بە موشەک ھێرشدەکەنە سەر فڕۆکەخانەی مەدەنی و کشتوکاڵی و پێویستە عێراق پارێزگاری لە سەروەری خۆی بکات و رێککەوتنی نوێ لەگەڵ ھاوپەیمانان بکرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









