دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات

0
564

SNN-

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە دادگای فیدڕاڵی دانیشتنێکی نوێ لەسەر راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکات و پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.

بەگوێرەى خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازارى 2024، دادگای باڵای فیدراڵی لەبارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، ئەم پرسەش لەلایەن نۆ مامۆستاوە لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی هەرێم تۆمارکراوە.

هاوکات، لە سکاڵاکەدا داواکراوە، حکومەت و وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی دروستی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی گشتی ژمارە 22ی ساڵی 2018ی هەموارکراوی فیدڕاڵی وەکو خۆی، بەتایبەت ماددەکانی (6، 7، 8 و 9)ـی یاساکە، لەگەڵ ئەو بڕیار و رێنماییانەی لە حکومەتی هەرێمى کوردستانەوە لەبارەی راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەرچوون هەڵبوەشێنێتەوە.

دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی ئەو پرسەوە کۆتا دانیشتنی لە 25ی شوباتدا بوو تاکو حکومەتی هەرێم خۆی بڕیاری یەکلاکەرەوە بدات، وابڕیارەیشە ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئازار دادگای فیدراڵی پرسەکە یەکلابکاتەوە.

بڕیاری راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەر و مامۆستایانی هەرێم، لە ساڵى 2016 ەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بیانووى قەیرانى دارایی پلەبەرزکردنەوەى ڕاگرتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this