کەشناسێک لە بارەی کەشوهەوای رۆژانی داهاتووە زانیاریی نوێ ئاشکرا دەکات

دۆخێکی باراناویی
SNN
سالار حاجی کەشناس رایدەگەیەنێت، ئەم دوو رۆژەی داهاتوو پلەکانی گەرما زیاتر دادەبەزن و خێرایی با زیاد دەکات، لە هەندێک ناوچە بارانی بەهێز و تەرزە دەبێت.
سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی بە SNNی راگەیاند، لە ئێوارەی 2ی ئایار بۆ رۆژی 3ی ئایار زۆر بەتایبەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە ژێر کاریگەری قوڵترین دوو نزمە پاڵەپەستۆی هەردوو دەریا، دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سور بەرەو باکوری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان چڕبوونەوە دروست دەکا، حاڵەتی نا ئاسای لە هەندێک ناوچە دروست دەبێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، هەورە بروسکە و تاوە بارانی بەهێز جارجار تەرزەی لەگەڵ دەبێت و ئاستی ئاو لە چەم یان ڕووبارەکان دروست دەبێت، لە ناوچەکانی گەرمیان و ناوچەکانی شاری هەڵەبجە و ناوچەکانی شاری سلێمانی و شاری کەرکوک بەشی باکور و باکوری خۆرهەڵاتی شاری هەولێر بەشی باکوری خۆرهەڵاتی چڕبونەوەی زۆر دەبێت حاڵەتی نا ئاسای لێ چاوەڕوان دەکرێت.
روونیکردووەتەوە، خێرایی با زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەکات، هاوکات ئەم کاریگەری یە لە ڕۆژی 4ی ئایار وردە وردە لاواز دەبێت بۆ ڕۆژەکانی تر بارانبارین دەبێت بە تاوە بارانی ناوچە بۆ ناوچەی تر.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









