سه‌عدى پیره نوێترین هه‌ڵوێستى یه‌كێتى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ئاشكرا كرد

سه‌عدى پیره، وته‌بێژى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN
وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتى نه نامه له كه‌س وه‌رده‌گرێت نه ده‌شچێته هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه كه تایبه‌ت بێت به دواخستنى هه‌ڵبژاردن، ده‌شڵێت: “ئێستا گفتوگۆكه له‌نێوان ده‌سته‌ى دادوه‌ران و دادگاى فدیراڵیی عێراقدایه”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 19ى حوزه‌یران، سه‌عدى پیره، وته‌بێژى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له په‌راوێزى كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه تایبه‌ت به یادى یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان سازى كردبوو، وه‌ڵامى میدیاكارانى دایه‌وه له‌باره‌ى بۆچوونى حزبه‌كه‌ى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن و وتى: “ئێمه نه مه‌سج وه‌رده‌گرین و نه ده‌چینه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كه‌وه كه تایبه‌ت بێت به دواخستنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان”.
وته‌بێژى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، “قورسه هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ئه‌نجامبدرێت” و وتى: “منیش پێموایه قورسه هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌و ویسته‌ى كه ده‌یه‌وێت هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا نه‌كرێت، ده‌یه‌وێت هه‌ر نه‌كرێت؟ یان ده‌یه‌وێت دوابخرێت بۆ كاتێكى تر، ده‌نا دواخستنى هه‌ڵبژاردن كۆتایی دنیا نییه”.
به وته‌ى سه‌عدى پیره، “ئێستا گرێى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له‌نێوان ده‌سته‌ى دادوه‌رانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق و دادگاى فیدراڵیدایه”.
وته‌بێژى یه‌كێتى به‌شێكى تر‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ته‌رخانكرد بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌تى “هاندانى وڵاتان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر سلێمانى و وتى: “میدیاى پارتى وڵاتانى دراوسێ هانده‌دات هێرشبكه‌نه‌سه‌ر سلێمانى”.
به وته‌ى سه‌عدى پیره، “حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان حكومه‌تى ده‌ڵه‌مه‌یه، هێشتا نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت، بۆیه پێویسته دیموكراسى بوونى خۆى بپارێزێت. بۆ به‌هێزتركردنى متمانه به هه‌رێم پێویسته هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا بكرێت”.
وته‌بێژى یه‌كێتى له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى چۆن ده‌ڕواننه بڕیاره‌كانى دادگاى فیدراڵى جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “دادگاى فیدراڵى خۆمان دروستمانكرد و رێزیش له بڕیاره‌كان ده‌گرین”.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاری‌کرا
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









