
SNN
کۆمەڵێک ژینگە دۆست بڕیاریانداوە نزیکەی ملیۆنێک درەختی جۆری داربەڕوو لە چیایەکی باڵەکایەتی بڕوێنن، هاوکات داوا دەکەن هاووڵاتیانی ناوچەکە هاوکارییان بکات.
چەند چالاکوانێکی ژینگە دۆست لە سنوری باڵەکایەتی هەڵمەتێکی ناشتنی دار بەڕوو لە چیایەکی باڵەکایەتی رادەگەیەنن و ئاشکرای دەکەن، پاییزی ئەمساڵ دەست بە روواندنی دارەکان دەکەن، لە هەمان کاتدا داوا لە هاووڵاتیانی ناوچەکە دەکەن لە کاتی روواندنی دارەکان هاوکارییان بکەن.
ئاماژەبەوە دەکەن، ئەگەر هاووڵاتیانیش هاوکارییان نەکەن چ لە کاتی روواندنی دارەکان یاخود کڕینی ئەوا خۆیان بەتەنها بەو کارە هەڵدەستن و هەموو تێچووەکەی دەگرنە ئەستۆ.
جەختلەوە دەکەنەوە، هەموو بەرووەکان لە یەک شاخ دەچێنن، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دارستانێکی بەڕووی لێ بەرهەم بێت، لەگەڵ ئەوەش بتوانن باشتر پارێزگاری لە دارەکان بکەن و ماوەی ساڵێک ئاودانی بۆ بکەن.
کەشناسی هەرێم: بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت
تشرینی یهكهم 2, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









