وادەی دابەشکردنی مووچەی ئەو شوێنانەی ناویان لە لیستی مووچەدا نەهاتبوو ئاشکرا کرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم جەخت لەوەدەكاتەوە كە هیچ گرفتێك لە بەردەم ناردنی مووچەی ئەو وەزارەت و هێزە ئەمنیانە نیە كە هەفتەی پێشوو پارەكەیان ڕەوانە نەكرا، تەنها ماوەتەوە سەر وردبینیكردنی لیستی هێزەكانی 70 و 80 و ئەگەر ئەمڕۆ كۆتایی نەیەت سبەی كۆتایی بەو وردبینیە دێت و پارەی ئەوانیش ڕەوانە دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسیكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، وەزارەتی دارایی عێراق رەزامەندی كۆتایی داوە لەسەر ناردنی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی هەریم بە شارستانی و سەربازییەوە، ئەوە یەكلایی بووەتەوە بەڵام گرفتەكە لەوەدا دروستبوو كە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان درەنگتر ڕەوانەی بەغدار كرا بەراورد بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەهەفتەی ڕابردووەوە وردبینیكردنی ئەو لیستانەش دەستیپیكردووە و تەنها لیستی مووچەی یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە ماوە وردبینیان تەواو بكرێت، هاوكات گواستنەوەی ڕاژەی بەشیك لەو هێزانەش بۆ سەر لیوا هاوبەشەكان بووەتە هۆی ئەوەی كە وردبینیكردنیان پێویستی بەكاتی زۆرتر هەبێت، بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ وردبینیكردن تەواو نەبیت سبەی كۆتایی دێت.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەریم ئەوەشی خستەڕوو، بەدڵنیاییەوە لەم هەفتەیەدا مووچەی ئەو شوینانەی كە لە لیستی دابەشكردنی مووچەدا نەبوون دابەشدەكرێت كە بریتین لە هەریەكە لە هێزەكانی یەكەی 70 و 80 و هێزی بەرگری و فریاكەوتن و هێزەكانی زێرەڤانی و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش و پۆلیسی دامودەزگا نەوتییەكان.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









