ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ، دادگای فیدراڵی عێراق لە بارەی سكاڵایەكی سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆببێتەوە، کە لە بارەی ماددەی دووی سیستمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان بووە.
بەپێی خشتەی دانیشتنەكانی دادگای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە 19ی ئایار، یەكەم دانیشتنی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی سكاڵاكەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمەوە كۆدەبێتەوە.
لە سکاڵاکەدا سەرۆکی حکومەتی کوردستان داوایکردووە، ماددەی دوو لە سیستمی تۆماركردنی لیستی كاندیدەكان و پەسەندكردنیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە نادەستوری دابنرێت و پێداچوونەوەی بۆ بکرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کوردستان، رۆژی 6ی ئایاری 2024، لە ڕێگەی بریکارەکەیەوە، پارێزەر ئەیاد کاکەیی، سکاڵایەکی لە دژی سەرۆکی ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە دادگای فیدراڵی تۆمار کرد.
بەڕێوەچونی ئەو دادگایە لە كاتێكدایە كە، دەستەی دادوەری هەڵبژاردن تانەكەی مەكتەبی هەڵبژاردنی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستانی وەرگرت، هاوکات، یەكێتی لە تانەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی لە كاتێكدابوو كە شەش مانگ بەسەر بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردن تێپەڕبووە و بەپێی دەستوور نابێت هیچ سكاڵا و تانەیەك لەبارەی هەڵبژاردنەوە بدرێت، بەڵام سكاڵاكەی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم چەند رۆژێك پێش دەستپێكردنی بانگەشە تۆمارکراوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









